riklam

وەزارەتی نەوتی ئوردن: عیراق هەناردەكردنی نەوت رادەگرێت

ئابوری 11:19 PM - 2020-07-02
.

.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی نەوتی ئۆردن رایگەیاند عیراق بڕی ئەو نەوتەی  تاوەكو كاتێكی نادیار بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت راگرت كە رۆژانە لەڕێگەی وەشكانییەوە بە تانكەر هەناردەی وڵاتەكەی دەكرد.

وەزارەتی نەوت لە راگەیەنراوێكدا كە تەلەفزیۆنی ئۆردن بڵاویكردۆتەوە، هۆكاری راگرتنەكەی بۆ داڕمانی نرخی نەوت لەجیهاندا گەڕاندۆتەوە.

ئۆردن یەكەمین بارهەڵگری نەوتی لەمانگی ئەیلولی ساڵی 2020 دا پێگەیشت، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو رێككەوتنەدا بوو كە عیراق و ئۆردن ئەنجامیان دابوو، بەگوێرەی رێككەوتنەكە ئۆردن رۆژانە دە هەزار بەرمیل نەوت لەكێڵگەكانی كەركوك لەعیراق دەكڕێت بەمەبەستی دابینكردنی بەشێك لە خواستی نێوخۆیی وڵاتەكەی.

پێشتر هالە زواتی وەزیری ووزەی ئۆردن رایگەیاندبوو كە رێككەوتنی هاوردەكردنی نەوت لەعیراقەوە تەنها لە 7%ی پێویستییەكانی رۆژانەی ئۆردن دابین دەكات.

جێی ئاماژەیە، بەهۆی ناسەقامگیریی ئەوكاتی دۆخی عیراق، لەساڵی 2014 دا هەناردەی نەوت بۆ ئۆردن راگیرا.

بەشێك لە دەستپێشخەرییە فراوانەكانی سەرۆك وەزیرانی ئۆردن عومەر بەزاز پەرەدانە بە پەیوەندییە بازرگانییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ عیراق و زیندووكردنەوەی پرۆژەی راكێشانی بۆری نەوت بۆ بەندەری عەقەبە لەسەر دەریای سوور.

بەندەری عەقەبە ناوەندی سەرەكی تێپەڕبوونی هەناردەو هاوردەی عیراق بوو، ئۆردنیش وەك سەرچاوەی سەرەكی ووزە، پشتی بە نەوتی خاوی عیراق بەستبوو.

وەزارەتی ئوردن راشیگەیاندووە كە خوازیارن بەمزووانە هاوردەكردنی نەوت لەعیراقەوە دەستپێبكاتەوە.

شاهنشینی ئوردن بەشێكی زۆری پێویستییەكانی لە ووزە لەڕێگەی هاوردەكردنی نەوت و غازە دەستدەكەوێت، بەردەوام كار بۆ ئەوە دەكات بەر لەو هاوردەكردنانە بگرێت، ئەویش لەمیانی پشكنین و كنەكردن بەدوای نەوتی بەردین و سوود وەرگرتن لە وزەی خۆر و با.

PUKmedia رۆیتەرز  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket