riklam

کەرکوک.. 97توشبون و 5 گیانلەدەستدانی نوێ بەکۆرۆنا تۆمارکرا

کوردستان 10:05 PM - 2020-07-02
.

.

فەڕمانگەی  تەندروستی کەرکوک لەڕاگەیەندراوێکیدا  ڕایگەیاند لەماوی 24سەعاتی ڕابردودا  97حاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنا و چاکبونەوەی  15حاڵەت‌ و 5حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدانیش بەکۆرۆنا لەکەرکوک تۆمارکراون.

 فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک لەڕاگەیەندراوەکەیدا کە کۆپییەکی بۆ PUKmedia نێردراوە، ئاشکراشیکردوە  کەئامارەکانی  توشبوان ڕوو لەهەڵکشانە و هاوکات حاڵەتەکانی چاکبونەوەش  لەکەرکوک ڕوو لەهەڵکشانن .

لەڕاگەیەندراوەکەی تەندروستی کەرکوکدا ئەوەش هاتوە  

کۆی حاڵەتەکانی توشبوون بەکۆرۆنا لەپارێزگای کەرکوک گەیشتۆتە 1395 حاڵەت.

کۆی حاڵەتەکانی چاکبونەوە بەکۆرۆنا لەکەرکوک گەیشتۆتە 456حاڵەت.

کۆی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لەکەرکوک گەیشتۆتە 68کەس.

لەکەرکوک  871توشبووی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەکاندا چارەسەر وەردەگرن .

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket