riklam

فۆرمی خۆراک بەناوی پارێزگای هەڵەبجە چاپکرا

کوردستان 07:39 PM - 2020-07-02
.

.

فۆرمی خۆراک لە لایەن وەزارەتی بازرگانی عیراق بە ناوی پارێزگای_هەڵەبجە بۆ ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ چاپکرا.

دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی عیراق لقی کۆمپانیای گشتی بازرگانی مەوادی خۆراکی لە پارێزگای هەڵەبجە کردەوە، فۆرمی خۆراک بە ناوی پارێزگای هەڵەبجە بۆ ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ چاپکرا وناوی هەڵەبجەییەکانیشی خرایە سەر.

لەو بارەیەوە ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەبارەی چاپکردنی ئەم فۆڕمەوە دەلێت: ئەمە بۆ گرنگە:

1. ڕێکخستنی فۆرمی خۆراک بە ناوی پارێزگای هەڵەبجە لەسەر ئاستی عێراق وەک پارێزگا ھەنگاوێکی گرنگە وەک سەلماندنی دانپێدانانی فیدڕاڵیی.

2. تا ئێستاش لە عێراق وهەرێمیش پسووڵەی خۆراک هەم بنەمایە بۆ کارتی دەنگدان، و هەم بۆ دیاریکردنی ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکان وبەشیان لە پڕۆژە وبوودجەکەیان. 

بەو هیوایەی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو هەڵەبجە ببێتە خاوەنی بازنەی هەڵبژاردنی سەربەخۆی خۆی، ودواتریش خاوەن ئەنجومەنی پارێزگا ونوێنەری ڕاستەوخۆی خۆی هەبێت لە ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان وپەرلەمانی هەرێم وفیدڕاڵیش.

ڕاستە هەڵەبجە لە ڕووی ئاوەدانیەوە پێویستی بە ئاوڕدانەوەی زیاترە، هەڵەبجەییەکانیش لە چاو قوربانیان کەمیان بۆکراوە، بەڵام دڵنیام هەوڵی دڵسۆزانی هەڵەبجە ڕۆژێک دەیکاتە جوانترین.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket