riklam

مه‌لامحه‌مه‌د ئه‌مین چه‌مچه‌ماڵی سوپاسنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ و هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ده‌كات

پرسەنامە 06:53 PM - 2020-07-02
.

.

بِسِمِ اللَّهِ السَّحِمَنِ السَّحِيمِ

الَّرِينَ إِذَا أَصَابَتِهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيِهِ زَاجِعُونَ [ صدق الله العظيم]

به‌ڕێز كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

به‌ڕێزان لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵ‌ه‌بانی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم
به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان


به‌ڕێزان پارێزگارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

به‌ڕێزان مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و كه‌ركوك و چه‌مچه‌ماڵ و لێپرسراوانی حزبی و حكومی
به‌ڕێزان زانایانی ئاینی و سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كان و خزم و دۆستان له‌ گشت شاره‌كانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم  

به‌ڕێزان پڕبه‌دڵ سوپاسی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وهاوبه‌شییه‌ له‌ خه‌می ئازاری رووداوی قه‌زاو قه‌ده‌ری وه‌فاتی (فه‌رمانی كوڕم) دا ، به‌شداریتان كردو دڵنه‌وایی دۆستانه‌تان كردین – سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌م رۆژه‌ سه‌خته‌ی ئێمه‌دا به‌شداربوون به‌ئاماده‌بوون له‌گه‌ڵماندا سه‌ره‌ڕای دانه‌نانی پرسه‌ له‌به‌ربوونی نه‌خۆشی و په‌تای كۆرۆنا و هه‌ستكردنمان به‌ به‌رپرسیارێتی بۆ بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه‌، وه‌ سوپاسی بێ پایان بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ ته‌له‌فۆن و نامه‌ هاوخه‌می خۆیان پێشكه‌شكردین .
خوای گه‌وره‌ پاداشتی به‌خێری هه‌موولایه‌ك بداته‌وه‌ له‌ دونیاو دواڕۆژدا.
له‌ كۆتاییدا داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م رۆژه‌ سه‌ختانه‌ی به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشی و په‌تای كۆرۆنایه‌وه‌ باڵی به‌سه‌رماندا كێشاوه‌ له‌سه‌رمانی هه‌ڵبگرێت و ئاسه‌واری نه‌مێنێت.

 دڵسۆزتان مه‌لامحه‌مه‌د ئه‌مین چه‌مچه‌ماڵی
2 ی ته‌موزی 2020

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket