riklam

ئه‌مریكا هۆشداری به‌ توركیا ده‌دات

جیهان 03:18 PM - 2020-07-02
.

.

ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هۆشداریدایه‌ حكومه‌تی توركیا له‌ هه‌وڵی گۆڕینی پێگه‌ی مێژوویی مۆزه‌خانه‌ی ئایاسۆفیا و گۆڕینی بۆ مزگه‌وت ، له‌و باره‌یه‌وه‌ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاندووه‌ ئه‌مریكا هه‌وڵی گۆڕینی ئایا سۆفیا بۆ مزگه‌وت وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های شوێنه‌واره‌ نیشتمانی و  مێژووییه‌كان ده‌بینێت،  راشیگه‌یاند ئه‌و توركیا ئه‌نجامی ده‌دات هه‌نگاوێكی زۆر نامۆیه‌ له‌ سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا.

پۆمپیۆ هۆشداریشیدایه‌ توركیا له‌ گۆڕینی ئه‌و شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌ بۆ مزگه‌وت و رایگه‌یاند ئه‌و هه‌نگاوه‌ له‌باربه‌ری هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌یه‌ كه‌ توركیایان وه‌ك وڵاتێكی فره‌ كلتوور و ئاین ناساندووه‌ به‌ جیهان.

 PUKmedia ئاژانسه‌كان

5555757.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket