riklam

قەڵادزێ.. هاووڵاتیەك بە گوللـــە بریندار دەبێت

کوردستان 12:52 AM - 2020-07-01
.

.

لەقەڵادزێ هاووڵاتیەك دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە كە بەگوللــە برینداربووەو لێكۆڵینەوە لەرووداوەكە دەستی پێكردوە.

پۆلیسی راپەڕین لەوبارەیەوە ئاشكرایكردوە:" سەعات 9:20 دەقیقەی ئەمشەو بریندارێك بەناوی ( ب . م . ع ) لەدایك بووی ساڵی 2002، پیشەی كاسب ، دانیشتووی گوندی شێنێ سەر بە ناحیەی هەڵشۆ - قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ كە شوێنەواری گوللــەی چەكی جۆری (كڵاشینكۆف) بەسەر جەستەیەوە هەیە.

رونیشكراوەتەوە:" بە وتەی كەسوكارەكەی بۆخۆی گوللــەی  لە خۆی داوە و هۆكارەكەشی نادیارە".

ئاماژە بەوەشدراوە:" دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە خرایە ژێر چاودێری چڕی تەندروستی و بە هۆی سەختی برینەكەشیەوە بەڕێدەكرێ بۆ سلێمانی، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

 

PUKmedia بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket