riklam

سلێمانی.. تەرمی براوخوشكێك دۆزرانەوە

کوردستان 11:33 PM - 2020-06-30
.

.

لەگەڕەكێكی شاری سلێمانی تەرمی خوشك و برایەكی بەتەمەن دۆزرانەوە.

سەرچاوەیەك لەنەخۆشخانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی  بۆ PUKmedia رایگەیاند: تەرمی براوخوشكێكی بەتەمەن كە 72ساڵان و 61 ساڵانن لەگردی چۆمەی سلێمانی دۆزراونەتەوە.

وتیشی: بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكان تەرمەكە دەمی ئێوارەی ئەمڕۆ دۆزراونەتەوەو پێدەچێت چەند رۆژێك دەبێت گیانیانلەدەستدابێت.

رونیشكردەوە: دوای ئەوەی  دراوسێكانیان هەستیان بەبوونی بۆنێك كردوە پۆلیسیان ئاگادار كردوەتەوەو تەرمەكان لەماڵەكە دەرهێنراون.

باسی لەوەشكرد: لەئێستادا لێكۆڵینەوەی پزیشكی لەهەردوو تەرمەكە دەكرێت .

 

PUKmedia  تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket