riklam

بەڕێوبەری تەندروستی گەرمیان: تاكو ئێستا خۆپارێزی لاوازە

کوردستان 11:14 PM - 2020-06-30
.

.

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ئاماژە بەبوونی ژمارەیەكی زۆر تووشبووی كۆرۆنا دەكات لەسنوری گەرمیان و هۆشداری دەدات لەزیاتر بوونی حاڵەتەكان ئەگەر بێتوو خۆپارێزی بەم شێوەیە بێت.

د.سیروان محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، تایبەت بۆ PUKmedia ووتی:پارێزگای سلێمانی بە ئیدارەكانی گەرمیان و راپەرینەوە سێیەم پارێزگای عێراقە بۆ تووش بون بە كۆڤید-١٩.

وتیشی: ماوەی سێ ڕۆژە تەنها یەك وەفاتی كۆرۆنا لە گەرمیان هەبووەو ژمارەی تووشبوانمان رۆژانە 33% پشكنینەكانە.

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ئەوەشی ووت: بە پێی لێكدانەوەی ئامارەكان مەزەندە دەكەین 45000 تووش بوو هەبێت لە ئیدارەی گەرمیان.

جەختیشی كردوەتەوە: تا ئێستا خۆپارێزی لاوازەو قەرەباڵەغی بازاڕ و ژیانی رۆژانە وەك پێش كۆرۆنایە ، بۆیە پێشبینی هەڵكشانی زیاتر دەكەین لە تووشبووان

د.سیروان ئەوەشی وت: تیمەكانمان ماندوو نەناسانە كاردەكەن و ئێستاش   كامەران بەڕێوەبەری خۆپارستن و وریا بەڕێوەبەری قەڵا تووشبووی كۆرۆنان و هیوای زوو چاكبوونەوەیان بۆ دەخوازم.

 

PUKmedia  سامان یاروەیس 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket