riklam

كەسێك بەتۆمەتی رووداوەكەی ناو بازاری كەلار دەستگیركرا

کوردستان 10:56 PM - 2020-06-30
.

.

دوای ئەوەی  دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێك لەناو بازاڕی كەلار بەدەستڕێژی گوللــە كوژرا، پۆلیسی گەرمیان دەستگیركردنی كەسێكی بەو هۆیەوە راگەیاند.

مقەدەم عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندوە:"دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەمە لەنێو بازاڕی قەزای كەلار لەلایەك كەسێكی نەناسراوەوە تەقەلە دوكاندارێك كراو لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا".

رونیشكراوەتەوە:"دوای كەمتر لەشەش كاتژمێر دوای لێكۆڵینەوەو سودبینین لە كامیرای چاودێری لەشوێنی ڕوداوەكە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبارێك دەستگیربكەن و دەست بەسەر دەمانچەو ئۆتۆمبێلەكەیدا بگرن".

ئاماژە بەوەشدراوە:" لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 بەنكراوەو لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

 PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket