ئه‌ڵمانیا پێداچوونه‌وه به هێزه تایبه‌ته‌كانیانیدا ده‌كات
جیهان 10:15 PM - 2020-06-30.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كرامب كارین باور دوای ده‌ركه‌وتنی جموجۆڵی ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان له‌ناو سوپادا خوازیاره ڕێژه‌یه‌ك له‌هێزه تایبه‌ته‌كانی KSK له‌ناو سوپای ئه‌ڵمانیدا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و پێداچونه‌وه به هه‌یكه‌له‌ی ئه‌و یه‌كه تایبه‌تانه‌ی ناو سوپادا بكات. وه‌زیری به‌رگری به‌ڕۆژنامه‌ی"زود دۆیچه تسایتۆنگ"ی وتووه له‌و یه‌كانه‌ی كه‌ئه‌ودیارده‌یه سه‌ری تیاهه‌ڵداوه كاره‌كانیان په‌كده‌خرێت و ته‌نیا سێ یه‌كه لهKSK ده‌مێنێته‌وه.ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه‌ڕه‌خنه گه‌لێكی زۆر ڕوبه‌ڕووی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانای بوه‌وه،وه‌زیری به‌رگری كارین باور له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند هێزه تایبه‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان نیمچه سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ ئه‌مه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی كردنیكردنی پێشتر‌و به‌سه‌ركردایه‌تی ژه‌هراوی ناویبردو له‌م باره‌یه‌وه وتی ناكرێ سه‌ركردایه‌تی ئه‌و یه‌كه تایبه‌تانه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه.
به‌ر له‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ئه‌فسه‌رێكی ناو سوپای ئه‌ڵمانیا له‌نامه‌یه‌كدا ڕه‌خنه‌ی له‌دیارده‌ی ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان له‌ناو سوپادا گرت و ئاراسته‌ی وه‌زیری كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا وه‌زیری به‌رگری خۆشحاڵی به ڕاستگۆیی و ئازایه‌تی ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌ربڕی وتیشی بێده‌نگی له‌ئاست ئه‌و دیارده‌یه‌دا واته‌ی به‌شداری كردنه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستڕه‌وانه‌و بۆ یه سوپاسی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی كرد به‌لام به‌دوایدا كار به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاو دیارده‌ی توندڕه‌وه‌كان به‌زه‌قی سه‌ری هه‌ڵدا بۆیه حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا كه‌وتۆته‌خۆیی و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه ئیتر چیتر یه‌كه‌كانی سوپا به‌شداری مه‌شق و ڕاهێنان و نێرده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ناكه‌ن ئه‌و ئه‌ركانه به‌یه‌كه تایبه‌ته‌كانی KSK به‌مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی بۆ سه‌ركردایه‌تی دواڕۆژی سوپا ئاماده ده‌كرێ و جێبه‌جێده‌كرێ.وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانی خۆشی له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ربڕی دیارنه‌مانی 48 هه‌زار فیشه‌ك و 62 كیلۆگرام له‌ماده‌ی ته‌قینه‌وه.وتیشی زۆرگرنگه ئه‌و ڕونبكرێته‌وه ئه‌و تۆماره ناشایستانه چۆن پارێزراوه له‌كاتێكدا كه‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان دیار نه‌ماوه.له‌و ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه تایبه‌تانه ماركۆس كریتمایر كێشه‌ی زۆره‌و ده‌بێ چاكسازی بكات.
به‌پێی بۆچونی كرامب كارین باوری وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیاو هه‌واڵگری سه‌ربازی به‌هۆكاری زۆرێك له‌و ڕوداوانه‌ی كه‌له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاستره‌وه توندڕه‌وه‌كانه‌وه ڕویانداوه ئه‌و گۆڕانكاریانه له‌ناو سوپادا ده‌كرێت و ئه‌وه‌شی وه‌بیر هێناوه‌ته‌وه‌له‌مانگی ئایاری ڕابردودا پۆلیس له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر چه‌ك و كه‌ره‌سه‌ی ته‌قه‌مه‌نی ئه‌و توندڕه‌وانه‌دا كه‌له‌ڕیزه‌كانی هێزه تایبه‌ته‌كانی KSK دابوون له‌هه‌رێمی زاكسن.
PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
سه‌رچاوه/ زه‌د دیچه تسایتۆنگ.بیڵد ،شپیگل
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28