riklam

په‌رله‌مانی كوردستان ئیدانه‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێم ده‌كات

کوردستان 09:35 PM - 2020-06-30
.

.

لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و تاوتوێی له‌شكركێشی و توپبارانی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30-6-2020  لیژنه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و تاوتوێ چه‌ندین ته‌وه‌ریان كرد.

لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان داوای كرد كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی بۆ له‌شكركێشییه‌كانی توركیا و توپبارانكردنه‌كانی ئێران بكرێت و داواشی له‌ په‌كه‌كه‌ كرد كه‌ ڕه‌چاوی تایبه‌تمه‌ندی سیاسی و ده‌ستووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات و ئه‌و شوێنانه‌چۆڵ بكات و داوایان له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كه‌ناڵی دپیلۆماسی  و سیاسی وه‌گه‌ڕ بخات بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌كانی هه‌ردوو وڵات.

هاوكاتیش لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان داوای یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كرد و چه‌ند پرسێكی گرنگیان تاوتوێ كرد و بڕیاریدا به‌دواداچوونی مه‌یدانی بۆ ناوچه‌ سنوورییه‌كان بكات به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌دۆخه‌كه‌و زانینی ئه‌و زه‌ره‌رو زیان و قوربانییانه‌ی كه‌ له‌و ناوچانه‌ كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها گفتوگۆیان له‌سه‌ر پرسی چاكسازی و لیژنه‌ به‌پێویستی زانی ڕۆلی چاودێری و به‌دواداچوونی خۆی بۆ رێكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بگێڕێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بریاردرا لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكبھێنرێت و هه‌روه‌ها  داواكاربوون كه‌ له‌م قۆناغه‌دا لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان كێشه‌و ناكۆكییه‌كان ولابنێن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ھێزو پته‌و بكه‌نه‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان  ئیدانه‌كردنی له‌شكركێشییه‌كانی وڵاتانی دراوسێ بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و تۆپبارانكردنی سنووره‌كان و شه‌هیدو برینداركردنی ھاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كرد و داوا له‌ حكومه‌تی ھه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات ھه‌رچی زووه‌ ھه‌وڵه‌كانی خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ كۆتاییھێنان به‌م كێشه‌یه‌ كه‌ كاریگه‌رییه‌كی گیانی و مادیی زۆر بۆ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه‌ به‌دوای خۆیدا ھێناوه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket