riklam

پشكی هه‌رێم له‌ قه‌رزه‌كان به‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێت

ئابوری 07:28 PM - 2020-06-30
.

.

لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌رانی عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی عیراق ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌یكات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانه‌ له‌ بودجه‌ی ساڵی 2020.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند ئه‌و قه‌رزه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییانه‌ی كه‌ عیراق به‌نیازه‌ وه‌ریبگرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانه‌ له‌ بودجه‌ی ساڵی 2020، له‌داهاتوودا له‌ خه‌رجییه‌ سیادییه‌كان ده‌درێته‌وه‌.

میرزا راشیگه‌یاند: قه‌رزه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانه‌ له‌ خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن له‌ بودجه‌دا، پشكی هه‌رێمیش له‌و قه‌رزانه‌ دوای رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا دیاریده‌كرێت.

نوێنه‌ره‌كه‌ی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌سه‌ر كێشه‌ داراییه‌كان  بگه‌نه‌ رێككه‌وتن، ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشكی له‌و قه‌رزانه‌ به‌رده‌كه‌وێت، له‌ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن، ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم هیچ پشكێكی له‌و قه‌رزانه‌ به‌رناكه‌وێت كه‌ عیراق به‌نیازه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له‌ بودجه‌ وه‌ریبگرێت.

جێی ئاماژه‌یه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ دانیشتنێكی پێشوویدا ده‌نگی له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای وه‌رگرتنی قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی دا، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له‌ بودجه‌ی ساڵی 2020.

جێی ئاماژه‌شه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌جیهاندا و پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌ی نرخی نه‌وت، بڕیاردان له‌سه‌ر بودجه‌ی فیدڕاڵی ساڵی 2020 دواكه‌وت، له‌ ئێستادا حكومه‌تی عیراق تووشی ئاسته‌نگی گه‌وره‌ بۆته‌وه‌ و ناتوانێت پاره‌ی پێویست بۆ خه‌رجییه‌ گشتییه‌كان دابین بكات، ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی دابینكردنی خه‌رجییه‌ گشتییه‌ پێویسته‌كانه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket