riklam

PUKmedia زانیاری ورد لەسەر رووداوەكەی رانیە ئاشكرادەكات

کوردستان 07:07 PM - 2020-06-30
.

.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەهۆی دروستبونی ناكۆكی لەنێوان دوو خاوەن پێشانگای فرۆشتنی كەل و پەلی ناو ماڵ هاووڵاتییەك كوژاراو دووانی تریش برینداربوون، دواتر پێنچ كەس بەتۆمەتی كوشتنی گەنجەكەی شاری رانیە دەستگیركران و لەناو دەستگیكراوەكانیشدا كە باوكێك و چوار كوڕن باوكەكە دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.

لەمبارەیەشەوە شۆرش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەرین بە PUKmedia ی راگەیاند دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەناو پێشانگایەكی فرۆشتنی كەل و پەلی ناو ماڵ ناكۆكی دروستبوو بوو بووە هۆی گیان لەدەست دانی كەسێك و برینداربوونی دووكەسی تریش چەند سەعاتێك لە رووداوەكە پێنچ كەس كە باوكێك و چوار كوڕن دەستگیركراون لە لێكۆلێنەوە سەرەتاییەكانیشدا باوكەكە دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.

 PUKmedia هونەر رەسوڵ -رانیە
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket