riklam

پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی فۆڕمی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران ده‌ستپێده‌كات

کوردستان 05:22 PM - 2020-06-30
.

.

له‌ گشتاندنێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ ئه‌مڕۆ 30-6-2020، كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری، په‌رله‌مانتارانی ئه‌م خوله‌و خوله‌كانی پێشوو ده‌توانن له‌ 1-7-2020، ه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ ده‌توانن سه‌ردانی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی فۆڕمی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری، ئه‌مه‌ش ده‌قی گشتاندنه‌كه‌یه‌:

گشتاندنێك سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌رداربوون له‌وه‌رگرتنی ‌مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارانی خوله‌كانی رابردوو و ئێستا
نوسینگه‌ی سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌نوسراوی ژماره‌ 1034/4/4 له‌ڕێكه‌وتی 30-6-2020، به‌ئیمزای ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د ئیسماعیل سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان گشتاندێكی سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌رداربوون له‌وه‌رگرتنی ‌مووچه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتارانی خوله‌كانی پێشوو ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌ خوله‌كانی رابردوو كرد، كه‌ ‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی نوسراوه‌كه‌یه‌‌:
گشتاندن  
بۆ/ به‌ڕێزان په‌رله‌مانتارانی خوله‌كانی ڕابردوو
بابه‌ت/ ده‌ستبه‌رداربوون له‌وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتارێتی
دوابه‌دوای گشتاندنمان ژماره‌ (4/4/958) له‌به‌رواری 2020/5/21.
به‌پێی بڕگه‌ی شه‌شه‌م مادده‌ی (7) له‌یاسای ژماره‌ (2)ی ساڵی (2020) یاسای چاكسازی له‌مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق، ده‌ستبه‌رداربوونی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ له‌خانه‌نیشینیی په‌رله‌مانتاری، خوله‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م و چواره‌م)ی په‌رله‌مانیش ده‌گرێته‌وه‌.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داواكاریی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینیی ئاره‌زومه‌ندانه‌ له‌رێكه‌وتی 1-7-2020، ه‌وه‌ له‌ دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی (30) سی رۆژ بۆ خوله‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م و پێنجه‌م) وه‌رده‌گرێت.

PUKmedia په‌رله‌مانی كوردستان

 

545414.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket