riklam

ده‌زگای مرۆیی مام هاوكارییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته‌ ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ

کوردستان 04:31 PM - 2020-06-30
.

.

ده‌زگای مرۆیی مام  بڕێكی زۆر كه‌لوپه‌ل و پێداویستی پزیشكی گه‌یانده‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 30 حوزیران به‌ئاماده‌بوونی ڕه‌مك ره‌مه‌زان، قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ و دكتۆر فه‌رهاد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ،  ده‌زگای مرۆیی مام له‌ ڕێگه‌ی فه‌لاح سه‌ڵاح، سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌وه‌ بڕێكی زۆر له‌ كه‌لوپه‌ل و پێداویستی پزیشكی وه‌ك ده‌مامك و ده‌ستكێش و گاونی گه‌یانده‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ.

له‌به‌رامبه‌ر هاوكارییه‌كانی ده‌زگای مرۆیی مام دكتۆر فه‌رهاد محه‌مه‌د مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند: جێگای ده‌ستخۆشیه‌،كه‌ بۆ چه‌نده‌مینجاره‌ ده‌زگای مرۆیی مام هه‌ڵده‌ستن به‌ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ و سه‌نته‌ره‌كانی كۆرۆنا له‌چه‌مچه‌ماڵ، داواشی له‌ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ كرد كه‌ ئاماده‌ی هاوكاریكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی شاره‌كه‌یان هه‌یه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ درێغی نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ به‌هه‌موو لایه‌ك به‌هانای نه‌خۆشه‌كانه‌وه‌ بچین.

PUKmedia  عه‌دنام كه‌لهوڕی

400.jpg

401.jpg

403.jpg

405.jpg

404.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket