riklam

عیراق.. له‌ 24 سه‌عاتی رابردودا 104 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

عیراق 03:05 PM - 2020-06-30
.

.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا هه‌زارو 958 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ 30-6-2020، كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا له‌ عیراق هه‌زارو 958 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 104 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و هه‌زارو 786 كه‌سی تر ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

 هه‌رله‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه‌، تائێستا 49 هه‌زارو 109 كه‌س له‌ عیراق توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و هه‌زارو 943 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 24 هه‌زارو 760 كه‌سیش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket