riklam

په‌رله‌مان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا و ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێم ده‌كات

کوردستان 02:45 PM - 2020-06-30
.

.

لیژنه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌، ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و تاوتوێd بوردۆمان و هێرشه‌كانی توركیا و ئێرانیان  كرد بۆ سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

له‌وباره‌یه‌وه‌ د. ڕێبوار به‌رپرسی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ده‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌سه‌ر له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و تۆپبارانی خاڵه‌ سنووره‌ییه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌.

وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌كلیف كراین، سێ لیژنه‌ی سه‌ره‌كی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان( په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی، ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌) ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شمان هه‌بوو، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سێ لیژنه‌ی لاوه‌كیمان پێكهێنا بۆ سنووری پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی بكه‌ین و بۆ زانینی زیانه‌ گیانی و مادییه‌كان و هه‌روه‌ها هۆكاری ئه‌م له‌شكركێشییه‌ بزانین و دواتر ڕاسپارده‌یه‌ك به‌رز بكه‌ینه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و داوا بكه‌ین كه‌ بزانین ئیمكاناتی سیاسی و دیپلۆماسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته‌ و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ڕه‌هه‌ندێكی سیادی لێره‌وه‌ ڕۆڵی حكومه‌تی عیراق چ ده‌بێت و حكومه‌ت عیراق و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ چۆن به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پرسه‌ گرنگه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه‌ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشی گیانی و مادی خه‌ڵكی به‌ تایبه‌تی له‌ سنووره‌كان كه‌ به‌داخه‌وه‌ زیانی گیانی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket