riklam

ته‌ندروستی جیهانی تیمێك ڕه‌وانه‌ی چین ده‌كات

جیهان 02:41 PM - 2020-06-30
.

.

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی ڕاستیه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌فته‌ی داهاتوو تیمێكی ڕێكخراوه‌كه‌یان سه‌ردانی چین ده‌كات و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ كۆتایی هاتنی په‌تای كۆرۆنا دیار نیه‌و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژیش زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه‌ و بۆته‌ ڕاستیه‌كی تاڵ.

تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ به‌شێكی زۆری خه‌ڵك له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تووش بوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌دان و ڕووبه‌رێكی فراوانیش بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ئارادایه‌ و دوای شه‌ش مانگ له‌ ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسه‌كه‌ زیاتر له‌ 10 ملیۆن كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 500 هه‌زار كه‌سیش به‌و په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

راشیگه‌یاند هه‌موومان ده‌یانه‌وێت له‌و په‌تایه‌ رزگاریان بێت و به‌رده‌وامی به‌ ژیان بده‌ن به‌ڵام ڕاستیه‌ تاڵه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كۆتایی هاتنی ئه‌و ڤایرۆسه‌ دیارنیه‌ و سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی هه‌ندێك وڵات به‌ده‌ستیان هێناوه‌ په‌تاكه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket