riklam

دەزگای مرۆیی مام هاوكاریە تەندروستیەكانی گەیاندە خانەقین

کوردستان 01:44 PM - 2020-06-30
.

.

دەزگای مرۆیی مام ئەمرۆ كۆمەك و هاوكاریە تەندروستیەكانی گەیاندە خانەقین.

 بەئامادە بوونی هێرش حبیب لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین و محەمەد كەریم نوێنەری دەزگای  و مام و دلیر سایە قایمقامی خانەقین بەرێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین و بەرێوەبەری كەرتی تەندروستی هاوكاریەكانیان  رادەستی تەندروستی خانەقین كران.

لەبارەی كۆمەك هاوكاریەكان محەمەد كەریم نوێنەری دەزگای  مام بە PUKmedia ی  راگەیاند:ئامانجمان لەم سەردان بۆ خانەقین خزمەت كردنی شاری خانەقینی خۆراگرە وەكو دەزگای مرۆیی مام ئەمرۆ "1000" ئامێری پشكنینی خێرا لەگەڵ "10 " هەزار دەستكێش و "5 " هەزار كەمامە و " 400" جل و بەرگی تایبەتی پزیشكی مان پیشكەش بە نەخۆشخانی خانەقین و كەرتی تەندروستی كرد.

وتیشی: هەروەها محەمەد كەریم نوێنەری دەزگای مرۆیی مام دووپاتیكردەوە كۆمەك و هاوكاریەكانیان بەردەوامی دەبێت بۆ شاری خانەقین .

راشگەیاند:لەم ماوەیەكی نزیك دا هاوكاری زیاتر پێشكەش بە نەخۆشخانەی ئەڵوەن تایبەت بە كۆرۆنا كە لەلایەن خێر خوازانەوە دروست كراوە دەكەن بە دابین كردنی كەرەستی ناو نەخۆشخانەكە.

 

PUKmedia دەشتی جەمال – خانەقین 

 

viber image 2020-06-30 , 03.31.56.jpg

viber image 2020-06-30 , 03.31.53.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket