riklam

هاوخەمی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ خانەوادەی مام ئەحمەد مەمەند

پرسەنامە 01:19 PM - 2020-06-30
.

.

خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین مام ئەحمەد مەمەند دەكات كە ئەمە دەقەكەقەتی:

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

بەڕێزان خانەوادەی تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین مام ئەحمەد مەمەند ئاوا

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی یەكجارەكیی تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرینی كوردایەتی و یەكێتی مام ئەحمەد مەمەند ئاوا ناسراو بە( مام ئەحمەدە خۆڵە)م پێگەیشت، بۆ ئەو خەمەتان پرسەو ماتەمینیی قوڵی خۆمتان پێ دەگەیەنم و  لەناخەوە هاوبەشی غەم و پەژارەتانم، دڵنیاین مێژووی پڕ لە تێكۆشان و قوربانیدان و خەمخۆری بۆ گەل و نیشتمانەكەی هەرگیز لەبیرناكرێت.

داواكارم لە پەروەردگار ئارامیی و سەبوریی بە یەك بەیەكی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و خزمان و دۆستانتان ببەخشێت، ئەوە دوایین غەم و دڵتەنگیتان بێت، رۆحی هەڤاڵی كۆچكردووشمان بەبەهەشتیی بەرینی شاد بكات.

ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket