riklam

مەكتەبی سیاسی پیرۆزبایی لە حزبی شیوعی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 12:21 PM - 2020-06-30
.

.

بەبۆنەی تێپەڕبوونی (27) ساڵ بەسەر پێكهێنانی حزبی شیوعی كوردستانەوە، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایان ئاڕاستە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان/ مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان

پاش سڵاو...

بەبۆنەی تێپەڕبوونی (27) ساڵ بەسەر پێكهێنانی حزبی شیوعی كوردستانەوە، پیرۆزبایی گەرمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئاراستەی ئێوە و تەواوی تێكۆشەرانی حزبی شیوعیی دۆست دەكەین.
پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ حزبی شیوعی كوردستان و پێشتریش لەگەڵ هاوڕێیانی حزبی شیوعی عیراق پەیوەندییەكی هاوخەباتانەی دێرینە، لەسەر دینگەی پتەوی ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەیی و دیموكراتییەكان‌و وەك ڕێبازی فیكریش، لەسەر هاوئامانجی دادپەروەری كۆمەڵایەتی دامەزراوەو بەردەوامیش دەبێت.
لەم هەلومەرجە دژوارەی ژیان‌و گوزەرانی خەڵكی كوردستانیش، كە پێویستی بە یەكریزی و شاندانە بەر ئەركە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكان هەیە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بانگەوازی حزبە تێكۆشەرەكەتان ‌و هەموو هێزە دەربەستەكانی گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان دەكات، پێكەوە تەگبیری هاوبەش بكەین بۆ چاككردنی گوزەرانی هاووڵاتیان و چاكسازیی ڕاستەقینەو هەمەلایەتە، لەسەرجەم سێكتەرەكان بە ستێكتەری رێككەوتن لەگەڵا حكومەتی ئیتحادیش بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان و تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە نەخوازراوە.

جارێكی تر یادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان پیرۆزبێت.

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket