riklam

نیگاری كاریكاتێری لە رۆژنامەگەری منداڵاندا

ئەدەب وهونەر 12:04 PM - 2020-06-30
.

.

چەندین شت هەیە كە دەبێت هونەرمەندی كاریكاتێریست لە رۆژنامەگەری منداڵانەوە رەچاویان بكات لەوانەش:

1-   وێناكردنی شتەكان:

2- جێبەجێكردنی نیگارەكان:
چەند شتێك هەیە لەم بوارەدا كە نیگاركێش لە رۆژنامەگەری منداڵاندا دەبێت پابەند بێت پێیانەوە، ئەمانیش: روونی و نیشانكردنی سنوورەكان، هەڵبژاردنی رەنگەكان كە هەموویان پەیوەستن بەیەكەوە، ئامانجی سەرەكی لە نیگارەكان لە رۆژنامەكانی منداڵاندا گەیاندنی بیرۆكەكەیە، نەك پیشاندانی كارزانی و دەستڕەنگینی، بۆیە هێڵ و هێڵكارییەكان لە نیگارەكاندا دەبێت روون و دیار بن، ئەو رەنگانەی كە بەكاردێن لە نیگارەكان دەبێت جیاواز بن لەو رەنگانەی كە لە باكگراوندەكان بەكارهاتوون، هەروەها ئەو رەنگە بەكارهاتووانە دەبێت رەنگی كراوەبن بۆ حەسانەوەی چاوەكان و دووركەوتنەوە لە ڵێڵی و چوونەناویەكی رەنگەكان، بۆ ئەوەی منداڵ بە ئاسانی بتوانێت شتە نیگاركێشراوەكان لەیەك جیابكاتەوە، هەروەها واباشترە هێڵی رەش بەكاربێت بۆ دیاریكردنی سنوری وردەكاری شتەكان، بۆ نمونە گوێ و چاو و لووت و كراس و پانتۆڵ و كاتژمێر و قۆپچە و شتەكانی تر دیار و ئاشكرابن، وردەكارییەكانی دیكەش بەهەمان شێوە، وا پەسندترە كە هەموو وردەكارییەكان بە هێڵێكی رەش دیاربكرێت، هەتا منداڵ كۆششێكی زۆر نەكات بۆ ناسینەوەی گەوهەری شتەكان، پەسەندیش نیە كە نیگارەكان بە رەش و سپی پێشكەش بە منداڵان بكرێن، چونكە چاوی منداڵ تام و چێژ لەم تەكنیكە وەرنارگرێت، و بەردەوام وێنەی رەنگاوڕەنگی لا پەسەندترە لە رەش و سپی، شتێكی تریش كە دەبێت باسی بكەین لە رۆژنامەگەری منداڵاندا كێشەی هاوسەنگی نێوان نیگار و وشەیە، كە كێشەیەكی گرنگە و دەبێت باسی بكرێت، قۆناغی منداڵی لە نێوان چوار پێنج ساڵیدا تا پازدە ساڵی درێژە دەكێشێت، بۆیە ئاڕاستەكردن بەرەو منداڵان لەم بوارەدا زۆر مەترسی لەخۆدەگرێت، و پێویستی بە وریابوونەوە هەیە، كاتێك كە ئەو چیرۆكانەی ئاڕاستەكراون بۆ منداڵانی تەمەن پێنج ساڵی بۆ نمونە بە شێوەیەكی تەواو پشت بە شێوەكاری دەبەستن، كەچی ئەو چیرۆكانەی كە ئاڕاستەكراون بۆ منداڵانی تەمەن حەوت ساڵی، دەبێت چەند رستەیەكی سادەی هاوشان بێت، كە بە ئاسانی تێیبگەن و بخوێندرێنەوە، و لە تەمەنی دە ساڵیشدا، دەبێت رستەكان قورستربن، و لە تەمەنی پازدە ساڵیشدا دەبێت دەقە ئەدەبیەكە تەواو و كامڵ بێت، و پشت بە گفتوگۆی پچڕپچڕ و تاكە رستە نەبەستێت، و شێوەكاریش ماوەی دەقە ئەدەبیەكە بدات و نەختێك بچێتە دواوە، لێرەدا باس لەسەر گرنگترین جۆرەكانی هونەر نیە، بەڵكو رۆژنامەگەری منداڵان بە پلەی یەكەم كار بۆ پێشخستنی عەقڵ و هزری منداڵان دەكات، ئامرازە پێویستەكانیش بۆ ئەم مەبەستە بەكاردەهێنێت، كاتێك لەو چیرۆكانەی كە ئاڕاستەی منداڵانی تەمەن پێنج ساڵی دەكرێن، وشە تێیاندا وەلا دەنرێن، لەبەر ئەوەیە كە ئەم منداڵانە هێشتا توانای خوێندنەوەیان نیە‌، لەو چیرۆكانەش كە ئاڕاستەی تەمەن پازدە ساڵیدا دەكرێن، نیگار دێتە دواوە، مانای بێ بایەخی نیگار نیە، بەڵكو بواردانە بەم منداڵانە بۆ گەشەپێدانی هزر و خەیاڵیان و پشت بەخۆ بەستن، كاتێك كە نیگار كولێرەیەكی ئامادەكراو پێشكەش بە منداڵان دەكات، دەقی ئەدەبی تەنیا هەویرەكەی پێشكەش دەكات، و بواری دەدات بەخۆی كولێرەكە ئامادەبكات، نیگار پاڵەوانێك پێشكەش بە منداڵان دەكات بە هەموو وردەكارییەكانیەوە جلوبەرگ و رەنگی چاو، دەوروبەری پاڵەوانەكە و ئەو باكگراوندانەی كە رووداوەكان باسی لێوەدەكەن، بوار بە منداڵ نادات كە لە هزری خۆیدا وێنەكە دروست بكات، دەقی ئەدەبیش وێنە گشتیەكە پێشكەش بە منداڵ دەكات، بۆ نمونە ئەو دارەی كە پاڵەوانەكە لە ژێریەوە دانیشتووە، لەوانەیە لە هزری منداڵێكدا داری سنۆبەر بێت و لە هزری یەكێكی دیكە داری بەڕوو بێت، لە یەكێكی دیكەشدا داری سێو بێت و بەمجۆرە، پاڵەوانەكەش لەوانەیە بە كراسێكی شین یان سوور بێت، منداڵەكە زیاتر هزر و خەیاڵی خۆی بەكاردێنێت، هۆیەكەش لێرەدا ئەوەیە كە منداڵ لە كاتی خوێندنەوەدا پێشوازی خەیاڵكردن بەكاردێنێت، كەچی لە رێگای نیگارەكانەوە پێشوازی بینین بەكاردێنێت، ئەوەی كە زانراویشە لە رێگای پێشوازی بینینەوە، شتەكان وەكو خۆی لە هزردا دەمێننەوە، و ئەستەمە گۆڕانكارییان بەسەردابێت، ئەگەریش بوو ئەوا گۆڕانكارییەكی زۆر ساده دەبێت، بۆیە لە تەمەن پێنج ساڵیدا پشت بەستن بە دەقی ئەدەبی هەڵەیەكی گەورە دەبێت، هەروا لە تەمەنی پازدە ساڵیشدا پشت بەستن بە نیگار، دەبێتە هۆی نانەوەی زیانێكی زۆر، لەم روانگەیەوە دەبێت هاوسەنگی لە نێوان وشە و نیگاردا هەبێت لە بابەتی پێشكەش كراودا، بە گوێرەی ئەو تەمەنەی كە بابەتە رۆژنامەوانییەكەی ئاڕاستە دەكرێت، لە ساڵانی دوایی تەمەنی منداڵیشدا، نیگار دەتوانێت ببێتە هۆكارێكی یاریدەدەر بۆ تێگەیشتن و پێكهێنانی وێنایەكی سەرەتایی بابەتەكه لە خەیاڵی خوێنەردا، بۆ بواردانی بۆ سەرەتایەك، و دواییش بۆ دەرچوون بە تواناكانی خۆیەوە.

لەم روانگەیەوەش نیگاری كاریكاتێری لەوانەیە بەشێك بێت لە كاریكاتێری زنجیرەیی، لە ساڵانی سەرەتای قۆناغی منداڵیدا، بەشێكیش بێت لە كاریكاتێری كۆمیكس، لە ساڵانی دوایی قۆناغی منداڵیدا هەروەك باسمان كرد، واتە لە یەكەمیان واز لە وشە دێنێت، و لە دووەمیشدا بە شێوەیەكی سادە وشە بەكاردێنێت، لە ساڵانی پێشكەوتووی قۆناغی منداڵیشدا كاریكاتێر دەبێتە بەشێك لە كاریكاتێری هاوشان، كە ڕۆڵی یاریدەدەر دەبینێت، نەك بنەڕەتی لە بابەتی رۆژنامەوانیدا، لەوانەشە بە شێوەی دیكەش بوونی هەبێت وەكو كاریكاتێری سەربەخۆ، كە جیاوازی لەگەڵ كاریكاتێرێكی ئاساییدا نیە، تەنیا لە سادەیی و روونی گونجاو بۆ تێگەیشتنی منداڵان، ئەم جۆرە نیگارانەش دەتوانرێت لە زۆرێك لە گۆڤاری منداڵاندا ببینرێن، تاكە شت كە دەبێت رەچاوی بكرێت كاتی پێشكەشكردنی ئەم جۆرە نیگارانە، ئەوەیە كە دەبێت گونجاو بێت لەگەڵ پێكهاتەی دەروونی منداڵ و ئاستی وەرگرتنی بۆ شتەكان، هەڵبەتە دەبێت توانای بە پێكەنینهێنانی منداڵیشیان هەبێت، بۆیە دەبێت ئەو بابەتانەی كە پێشكەش دەكرێن لەو نێوەندانە بن كە منداڵ تێیاندا دەژیت، وەكو ماڵ و خوێندنگا و ئەو یاری و وازیانەی‌ كە منداڵ دەیانكات و هاوشێوەكانیان، بۆ نمونە ئەو نیگارە كە وێنای چۆنیەتی فڕینی پێڵاوی یاریزانێكی تۆپی پێ دەكات، و بەربوونەوەی بەسەر سەری ناوبژیوانەكە، لەوانەیە وێنەیەكی بێ بایەخ بێت بۆ كەسێكی پێگەیشتوو، بەڵام بۆ منداڵێك لەوانەیە بابەتێكی پڕ لە پێكەنین بێت، بۆیە كاتی ڕوو لە منداڵ كردن نابێت نیگاركێشەكە خۆی ماندووبكات لە گەڕان بەدوای بابەتەكەی لەنێو سیاسەت و ئابووری و هاوشێوەكانیاندا، چونكە عەقڵی منداڵ هێشتا توانای تێگەیشتنی ئەم جۆرە شتانەی نیە، بەڵكو دەبێت بگەڕێت بەدوای مێشێك كە لەسەر لووتی مامۆستایەك نیشتۆتەوە، پەڕاوەكانی خوێندنگای منداڵان و بابەتە هاوشێوەكانی تر، كە گونجاون بۆ عەقڵ و هزری منداڵ، بابەتی پێشكەشكراویش لەلایەن هونەرمەندەوە، دەكرێت سادەتر بێت یان ئاڵۆزتر، بەپێ تەمەنی منداڵەكە.

پێویستە ئەوە بگوترێت كە رۆژنامەگەری منداڵان پێویستی بە پسپۆریی هەیە، چونكە كرداری گەیشتن وگەیاندن لەگەڵ منداڵاندا، بە یەكێك لە ئاڵۆزترین كردارەكانی گەیاندنی نێوان مرۆڤەكان دەژمێردرێت، لەبەر ئەو جیاوازییە زۆرەی رێگای تێگەیشتن لە شتەكان‌، و پەیدابوونی بەردەوامی پێوەری نوێ لە مامەڵەكردن لە نەوەیەك بۆ نەوەیەكی ترەوە، چونكە ئەوەی لەلای نەوەیەكەوە چێژی لێوەردەگیرا، لەوانەیە لەلای نەوەی داهاتوو بێزاركەر و نا تێگەیشتوو بێت، ئەو شێوازانەی بۆ پەروەردەكردنی ئەو نەوەیە بەكاردەهات، لەوانەیە بۆ نەوەی داهاتوو كۆن بێت، چونكە مرۆڤ لە پێشكەوتنی بەردەوامدایە، و ئامرازەكانی گەیاندنیش هەروا، نەوە گەنجەكانیش ئاستی زانینیان زیاترە، لەچاو هاوتەمەنەكانی خۆیان لە نەوەكانی پێشووتر، بۆیە پێویستیان بە بەڵگەی زیاتر و بەهێزتر هەیە بۆ قایلبوون، لە نەوەكانی پێشووتر، بۆیە ململانێی نێوان باوكان و كوڕان جێگایەكی گرنگی هەیە لە ئەدەبی جیهانیدا، لەبەرئەوە‌ پێویستە تووشی سەرسوڕمان نەبین، كاتێك منداڵێك پێكەنینی بە رووكەشیانەی زانیاریەكانی باوكی بێتەوە، بەڵكو دەبێت شێوازی خۆمان پەرەپێبدەین تاوەكو لەگەڵ پێشكەوتنی منداڵەكانمان گونجاو بێت، سەختی و دژواریەكەش لێرەدایە.

ئا/ هەندرێن خۆشناو

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket