riklam

ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر 24كغم مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌گرێت

کوردستان 11:56 AM - 2020-06-30
.

.

ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانیش له‌ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێت، تاوانباران رووبه‌ڕووی یاسا كراونه‌ته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌میدی ئاسایش جه‌لال ئه‌مین به‌گ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ئاسایشی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی رابردوودا هێزه‌كانمان توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر 24كغم مادده‌ی هۆشبه‌ردا بگرن كه‌ خۆی له‌ حه‌شیش و  تلیاك و هیرۆین ده‌بینێته‌وه‌.

 وتیشی: تۆمه‌تباران له‌ مه‌كینه‌ی دروومان و رۆڵه‌ی ئامێره‌ كاره‌بایه‌كان مادده‌كانیان شاردوه‌ته‌وه‌و ویستویانه‌ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ هاورده‌ی وڵاتانی دیكه‌ی بكه‌ن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ له‌پارێزگای سلێمانی  180 كه‌س به‌تۆمه‌تی بازرگانی و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ست به‌سه‌ر كراون و رووبه‌ڕووی یاسا كراونه‌ته‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket