riklam

نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا له‌ده‌ربه‌ندیخان كرایه‌وه‌

کوردستان 10:55 AM - 2020-06-30
.

.

نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 26 قه‌ره‌وێڵه‌یی له‌ ده‌ربه‌ندیخان تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 30-6-2020، به‌ئاماده‌بوونی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و د.سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی و قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌ربه‌ندیخان نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا له‌ ده‌ربه‌ندیخان كرایه‌وه‌.

نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌لایه‌ن خێرخوازێك كراوه‌ته‌وه‌و تایبه‌ت ده‌بێت، به‌ چاره‌سه‌ری ووردی نه‌خۆشانی كۆرۆنا له‌و سنووره‌.

پارێزگاری سلێمانی به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌و خێرخوازه‌ كردو هیوای خواست نموونه‌ی زۆربێت، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخان كردو رایگه‌یاند، ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ بۆ سلێمانی له‌دژی كۆرۆنا ته‌رخان كراوه‌، پشكی ده‌ربه‌ندیخان ده‌نێرین و پشتیوانیان ده‌بین.

د.هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی وتیشی: به‌ به‌راوورد به‌جیهان توشبوانی كۆرۆنا له‌پارێزگای سلێمانی سروشتییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌و پلانی نوێ راده‌گه‌یه‌نین.


وتیشی: جێی دڵخۆشییه‌ له‌سلێمانی كۆرۆنا به‌ره‌و كۆنترۆڵ ده‌چێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت هاووڵاتیان زیاتر له‌جاران هاوكارمان بن تا پێكه‌وه‌ ئه‌م قۆناغه‌ تێپه‌ڕێنین.

ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌، كه‌ سیاسه‌تی هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاند له‌سلێمانی جێی نیگه‌رانیه‌و سلێمانییان كردوه‌ته‌ ئامانج بۆ مه‌رامی سیاسی خۆیان، كه‌ پێویسته‌ به‌ هه‌ڵه‌كانیاندا بچنه‌وه‌.


PUKmedia زمناكۆ یه‌حیایی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket