riklam

ئــەمــڕۆ لــە مـێژوودا

جیهان 09:30 AM - 2020-06-30
.

.

30 ی یۆنیۆ

رووداوەكان:

713: كەوتنی مریدا لەسەر دەستی موسڵمانەكان بە سەرۆكایەتی (موسای كوڕی نەسیر) دوای ساڵێك لە ئابڵووقەدانی.
1297: فەتحی شاری دیاربەكر لە لایەن هێزە چەكدارەكانی ئیسلامەوە بە سەرۆكایەتی شێخ عەلادین.
1815: ویلایەتە یەكگرتووەكان پەیماننامەی جەزائیری مۆركرد.
1908: تەقینەوەی كەشتی ئاسمانی (تونگوسكا) لە سیبریا لە روسیا.
1920: بەهۆی شۆڕشی 20 مایس،  بەرامبەر بە 13ی شەوالی 1337ك لە عێراق، لە باشوری كوردستان راپەڕین دەستیپێكرد و زۆربەی ناوچەكانی گرتەوە.
1920: دەسەڵاتدارانی توركیا شۆڕشگێری كورد (شێخ سەعیدی پیران)ی لەسێدارەدا لەگەڵ 46 تێكۆشەری تردا لە ماوەی 2 سەعاتدا.
1930: پەیمانی نێوان عێراق و بەریتانیا مۆركرا بۆ بە ئەندام بوونی عێراق ولە كۆمەڵەی گەلان و فراوانتركردنی دەسەڵات بەسەر گەلانی عێراق بە تایبەتی گەلی كورد لە باشووری كوردستان.
1946: هەناردەكردنی یەكەمین بڕی نەوتی كوێت بۆ دەرەوە.
1951: بەستنی كۆنگرەی (رێكخراوی سۆشیالیست ئەنتەر نەشیونال) لە شاری فرانكفۆرتی ئەڵمانیا كە بە یەكەم كۆنگرە دادەنرێت، ئەو رێكخراوە لە ساڵی 1864ز دامەزراوە،
1955: كۆنگرەی نێودەوڵەتی لە لەندەن بەسترا بە سەرپەرشتی چین و بەریتانیا.
1960: سەربەخۆیی (كۆنگۆ كینشاسا) لە بەلجیكا.
1980: كردنەوەی ((ئەنجومەنی (كارتۆنی) نیشتمانی عێراق)).
1980: بەرەی ئیسلامی نەتەوەیی لە سودان كۆدەتای كرد بەسەر سیستەمی دیموكراتی فرەیی.
1991: هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی جیاكاری رەگەزی لە باشووری ئەفریقیا.
1993: دامەزراندنی حیزبی شیوعی كوردستان بە جیابوونەوەی لیژنەی هەرێمی كوردستانی حیزبی شیوعی عێراق، بەهۆی سەربەخۆیی بیروبۆچوونی شیوعیە كوردستانیەكانەوە.
1996: كچێكی كوردی خەڵكی شاری دەرسیمی باكور (زەینەب كەنالی) خۆی بە ئاپۆرایەكی سەربازیدا تەقاندەوە و بووە هۆی كوژرانی 9 سەربازی تورك و برینداربوونی 30 كەسی تر.
1997: دەرچوونی رۆمانی (هاری پۆتەر) و (بەردی فەیلەسوفەكە) ی نوسەر خاتوو جەی . كەی. رولینگ.
2004: دەسەڵاتدارانی عێراقی، سەرۆكی عێراق (سەدام حسێن) یان رادەستكرا لەگەڵ 11 گیراوی تردا.
2009: كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری (ئیرباس)ی یەمەنی لە زەریای هیندی و نزیك لە دوورگەكانی قەمەر و تێكشكانی و 153 سەرنشینی تێدابوو.
2009: هێزەكانی ئەمریكا كشانەوە لە شارە عێراقیەكان دوای 6 ساڵ لە داگیركردنی و ئەوەش دوای تەواوبوونی كردەی رادەستی بەرپرسیارێتی ئاسایشی بە سوپا و پۆلیسی عێراقی و ئەوەش بە راپەڕاندنی بەندەكانی رێكەوتننامەی ئاسایشی كاتی نێوانیان.
2010: پەردە لەسەر شەهیدانی شۆڕیجە لادرا.
2010: راگەیەنرا كە گەشەی ئابووری هەرێمی كوردستان 10% یە و عێراقیش 7%یە.
2010: كریستیان فولف كاندیدی هاوپەیمانان و ژنە راوێژكاری ئەڵمانی (ئەنجیلا میركل) پۆستی سەرۆكی بردەوە دوای سی جەولەی هەڵبژاردن.
2012: سەرۆكی میسری هەڵبژێراو (محەمەد مورسی) سوێندی دەستوری خوارد لەبەردەم دادگای باڵای دەستوری و بە فەڕمی پۆستی سەرۆكایەتی گرتە دەست لە ئەنجومەنی باڵای هێزە چەكدارەكان كە ئیدارەی وڵاتی دەبرد بەڕێوە لە كاتی لابردنی سەرۆكی پێشوو محەمەد حوسنی موبارەك لە 11 فبرایەری 2011ز.
2013: خۆپیشاندانێكی گەورە لە (گۆڕەپانی ئازادی) و چواردەوری كۆشكی فیدرالی لە میسر بۆ داواكردنی رۆشتنی سەرۆكی میسری هەڵبژێراو (محەمەد مورسی) و هەروەها پشتگیریكردنیشی لە گۆڕەپانی (رابیعەی عەدەوی) و (گۆڕەپانی نەهزە)ی میسر.
2014: بانكی فەرەنسی (بی ئین بی باریبا) غەرامەكرا بە بڕی 8,97 ملیار دۆلاری ئەمریكی بەهۆی هەتككردنی حەزەری ئەمریكی دژ بە ئێران و سودان و توركیا.
2014: دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلی تەرمی 3 نیشتەجێی ئیسرائیلیان دۆزیەوە دوای 18 رۆژ لە ڕفاندنیان.

لەدایكبوون:
1470: مەلیك شارلی هەشتەم، مەلیكی فەرەنسە.
1871: محەمەد تۆفیق نەسیم پاشا، سەرەك وەزیرانی میسر.
1911: ئیسلاف میلوش، شاعیری پۆڵەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1980ز.
1917: لینا هورن، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1926: بول برگ، زانای كیمیای زیندەیی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1980ز.
1940: ئاسیا جەبار، ژنە نوسەری جەزائیری.
1947: خەیری بەشارە، دەرهێنەری میسری.
1954: سیرج سركیسیان، سەرۆكی ئەرمینیا.
1965: غاری بالیستر، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1966: مایك تایسون، یاریزانی مشتەكۆڵەی ئەمریكی.
1970: وەفا سادق، ژنە ئەكتەری میسری.
1970: ئەنتۆنیۆ چیمینتی،گۆڵچی تۆپی پێی ئیتالی.
1971: مۆنیكا بوتەر، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1973: فرانك روست، گۆڵچی تۆپی پێی ئەڵمانی.
1975: رامی شەعبان، یاریزانی تۆپی پێی سویدی.
1975: جایمس باناتین، یاریزانی تۆپی پێی نیوزیلەندی.
1977: خوستو فیلار، گۆڵچی تۆپی پێی باراگوایی.
1980: سی جۆرج ئولوفینجانا، یاریزانی تۆپی پێی نێجیری.
1985: مایكل فیلبس، مەلەوانی ئەمریكی.
1986: نیكۆلا بوزی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.

وەفات:
1919: جون ویلیەم ریلیە، زانای فیزیای ئینگلیزی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1904ز.
1934: كورت فون شلایخەر، راوێژكاری ئەڵمانی.
1967: شوكری قوەتلی، سەرۆكی سوریا و دامەزرێنەری كۆماری عەرەبی یەكگرتوو لەگەڵ جەمال عەبدولناسر.
1970: محەمەد عەبدولحەلیم عەبدوڵا، نوسەری میسری.
1973: لەیلا حەمدی، ژنە ئەكتەری میسری.
1986: نبیلە السید، ژنە ئەكتەری میسری.
2010: نەزیم شەعراوی، ئەكتەری میسری.
2012: ئیسحاق شامیر، سەرەك وەزیرانی ئیسرائیل.

جەژن و بۆنەكان:
جەژنی سەربەخۆیی لە كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی.
رۆژی سەروەریی نیشتمانی لە عێراق.
 

 PUKmedia ئا/حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket