riklam

كەركوك..ژنێكی توشبوو بەكۆرۆنا منداڵێكی تەندروستی دەبێت

کوردستان 10:14 PM - 2020-06-29
.

.

لەكەركوك ژنێكی دوو گیان كە توشبووی كۆرۆنا بوو بەشێوەیەكی سروشتی منداڵەكەی لەدایكبوو، تەندروستی شارەكەش دەڵێت تەندروستی كۆرپە لەدایكبووەكە زۆر باشەو بەپێی پشكنینەكانیش كۆرپەكە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نیە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك بڵاوكردەوە لەچوارچێوەی رێنمایە خۆپارێزییەكاندا بۆ روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا تیمێكیان كە لەپزیشكی پسپۆڕی ژنان و لەدایبكبوون پێكهاتوون سەرپەرشتی حاڵەتێكی لەدایكبوونیان كردوە كە ژنێكی دوو گیان بووەو هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەو بەسەركەوتووی بەبێ نەشتەرگەری و بەشێوەیەكی سروشتی منداڵەكە لەدایكبووە. 

ئەوەشی خستوەتەڕوو دوای 48 سەعات تێپەڕبوون لە لەدایبكبوونی منداڵەكەو پشكنین بۆی دڵنیا بوونەتەوە كە منداڵە تازە لەدایكبووەكە هەڵگری ڤایرۆرسی كۆرۆنا نیەو تەندروستی زۆر باشەو ئێستا لەبەشی چاودێری نەخۆشخانەكەدایە. 

PUKmedia 

 

636644.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket