riklam

كوەیت گەشتە بازرگانییەكان دەستپێدەكاتەوە

جیهان 09:35 PM - 2020-06-29
.

.

ئەمڕۆ 29ی حوزەیرانی 2020 وتەبێژی رەسمی حكومەتی كوەیت رایگەیاند لە رۆژی 1 ی ئابەوە گەشتە بازرگانییەكان لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی وڵاتەكەیەوە دەستپێدەكاتەوە كە لە سەرەتای دروستبوونی قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەشتە ئاسمانییانە لەو وڵاتە راگیراون.

وتەبێژی حكومەتی كوەیت لە راگەیەنراوێكدا كە لەتۆڕی تویتەر بڵاوكراوەتەوە رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نیشانداوە كە لە 30% ی  گەشتە بازرگانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كوەیت بەسێ‌ قۆناغ و لە 1ی ئابی 2020 ەوە دەستپێبكاتەوە، ئەویش بەگوێرەی پابەندبوون بەمەرجە تەندروستییەكان.

وڵاتی كوەیت سەرجەم هاتووچۆی گەشتە ئاسمانییەكانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كوەیتەوە لە 13 ی ئازاری رابردوەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە راگرت.

PUKmedia ئاژانسەكان

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket