riklam

تەندروستی جیهانی بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر كۆرۆنا تیمێك دەنێرێتە چین

جیهان 09:16 PM - 2020-06-29
.

.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانیی رایگەیاند رێكخراوەكەیان تیمێك بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە سەرچاوەی سەرەكی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رەوانەی چین دەكات.

پێشتر رێكخراوی تەندروستی جیهانیی رووبەڕووی گەورەترین رەخنە بوەوە لەلایەن ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوەو هەڕەشەی كشانەوەیان لە رێكخراوەكە كرد، داواشیان كرد لێكۆڵینەوە لەسەرچاوەی سەرەكی ڤایرۆسەكە بكرێت.

لەوبارەیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە رایانگەیاند كە ڤایرۆسەكە لەیەكێك لەتاقیگانی چین بەرهەم هێنراوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەكیان بۆ پشتڕاستكردنەوەی قسەكانیان پێنەبوو، هەر لەكاتی خۆیدا چین ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە.

بۆ یەكەمجار ڤایرۆسی كۆرۆنا لەشاری وهان كە دەكەوێتە ناوەڕاستی چین و ژمارەی دانیشتوانەكەی 11 ملیۆن كەسە بڵاوبوەوەو زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لەو شارە تۆماركران، لەوكاتەوە پەتاكە لەو شارەو چەند ناوچەیەكی تر قەتیس ماوەتەوە.

بەشی هارڤاردی پزیشكیی كە سەر بەزانكۆی هارڤاردی ئەمریكایە لەم مانگەدا توێژینەوەیەكی ئەنجامداوە، ئاماژەی بەوەكردوە كە پێدەچێت ڤایرۆسی كۆرۆنا لەمانگی ئابی ساڵی رابردوودا لەچین بڵاوبوبێتەوە.

PUKmedia ئاژانسەكان

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket