riklam

لیژنەی باڵای تەندروستی عیراق چەند بڕیارێكی گرنگ دەردەكات

عیراق 09:02 PM - 2020-06-29
.

.

سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ  لیژنەی باڵای تەندروستی و بێوەیی نیشتمانی كۆبوویەوە بڕیاریاندا بۆ روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا پارەی پێویست بۆ وەزارەتی تەندروستی تەرخانبكرێت پێویستییەكانی وەزارەتی تەندروستی لەمیلاكی پزیشكی و تەندروستی پڕبكرێتەوە لەگەڵ دابینكردنی مووچە بۆیان، هەروەها 

ئەو پزیشك و كارمەندە تەندروستییانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیان لەدەستدەدەن مووچەی خانەنشینیان بەكۆتا مووچە كە وەریانگرتووە پێیان بدرێت.

 

ئەمڕۆ 29ی حوزەیرانی 2020 مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ لیژنەی باڵای تەندروستی و بێوەیی نیشتمانی عیراق كۆبوەوە.

لەدەستپێكی كۆبوونەوەكەدا كازمی رایگەیاند: ئەو ئاڵنگارییانەی لە ئێستادا رووبەڕووی عیراق بوونەتەوە بێوێنەن، ئەو هەڵە كارگێڕییانەشی ئاشكرا كرد كە لەماوەی ساڵانی رابردوودا بەهۆی خراپی بەڕێوەبردنەوە كۆبوونەتەوەو ئاستەنگ و ئازارەكانی گەلانی عیراقی زیادكردووە.

كازمی جەختیش دەكاتەوە تاكە بژاردە بۆ رووبەڕووبوونەوەی  ئاڵنگاریی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا بریتیە لە كاری بێوچان و خۆبەختكردن، بەهەموو تواناوە خزمەتی توشبووان بكرێت و رێگریكردن لە تەشەسەندنی ڤایرۆسەكە.

لەكۆبوونەوەكەدا بڕیار درا:

 

1. تەرخانكردنی پارەی پێویست بۆ وەزارەتی تەندروستی.

2.پڕكردنەوەی پێویستییەكانی وەزارەتی تەندروستی لەمیلاكی پزیشكی و تەندروستی و زامنكردنی مووچەیان.

3.ئەو پزیشك و كارمەندە تەندروستییانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیان لەدەستدەدەن، مووچەی خانەنشیینییان بدرێتێ‌ و یەكسان بێت بەكۆتا مووچە كە وەریانگرتووە.

4.رێگەدان بەهەندێك لە تاقیگە تایبەتە باوەڕپێكراوەكان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجام بدەن، تاوەكو زۆرترین ژمارەی پشكنین بۆ هاووڵاتیان بكرێت، ئەوەش بەگوێرەی رێنمایی توندی وەزارەتی تەندروستی بێت كە بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی شارەزایان دایانناوە.

5.دواخستنی بڕی پارەی وەرگیراو لەفرۆشی بوتڵی ئۆكسجین بۆ وەزارەتی تەندروستی.

6.وەزارەتی تەندروستی و دەرەوە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەو وڵاتانەدا دەكەن كە رەنگە گەیشتبنە چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا، وتووێژیان لەگەڵدا بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان كە ببێتە مایەی كەمبوونەوەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان.

7. كۆمپانیا قازانج ویستەكان و ئەو دامەزراوانەی كار بەسیستمی تەمویلی خۆیی دەكەن پشتگیریی پێویستی وەزارەتی تەندروستی بكەن، لەپای هەوڵ و كارە بەردەوامەكانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

8.قەدەغەی هاتووچۆ لە سەعات 7 ی ئێوارە بۆ سەعات 6 ی بەیانی دیاری بكرێت.

9. فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا و پارێزگاكان رێكارەكانی قەدەغەی هاتووچۆ بەووردی جێبەجێ‌ دەكەن، لەئەگەری روودانی هەر سەرپێچییەك، ئەوان بەرپرسیارێتیی یاسایی لەئەستۆ دەگرن. 

10.رەزامەندی لەسەر هێنانی (ئۆكسجین) لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكان درا.

11.كارمەندانی كۆمپانیا عەرەبییەكان بۆ پیشەسازیی دژەتەنەكان و پێداویستییەكانی (كای) لە رێكارەكانی قەدەغەی هاتووچۆ بەدەر دەكرێن.

12.سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانیدا بەئەمیندارێتی بەغدا و بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵمەتێكی فراوانی دەرمان رشتن و پاكژكردنەوە لە شاری بەغدا و ئەو شوێنانە ئەنجام بدەن كە رێژەی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تیاندا بەرز بووە.

PUKmedia  

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket