riklam

سعودیە.. گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا لەهەڵكشاندایە

جیهان 06:40 PM - 2020-06-29
.

.

لەماوەی چوار رۆژدا دەسەڵاتدارانی سعودیە 4000 حاڵەتی توشبوون بەكۆڤید19 رادەگەیەنن، هەروەها لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا بەرزترین ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان تۆمار دەكرێت.

بەگوێرەی راپۆرتی تۆماری رۆژانەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 3943 حاڵەتی نوێی توشبوون تۆماركراون، بەراورد بەدوێنێ‌ یەكشەممە 3989 حاڵەت تۆماركرابوون.

كۆی ژمارەی توشبوون گەیشتۆتە 186 436 حاڵەت، لەو ژمارەیە 57719 حاڵەتییان چالاكن و باری تەندروستی  2258 حاڵەتیان ناجێگیرن.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە جەختیش دەكاتەوە كە 48 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراون، بەراورد بەدوێنێ‌ یەكشەممە 40 حاڵەتی گیانلەدەستدان هەبووە.

بەو شێوەیە كۆی ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان گەیشتۆتە 1599 حاڵەت.

هەروەها لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 2363 حاڵەتی چاكبوونەوە تۆماركراون، كۆی ژمارەی حاڵەتەكانی چاكبوونەوە گەیشتۆتە 127118 حاڵەت.

PUKmedia وەزارەتی تەندروستی سعودیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket