riklam

بڕیار لەسەر قەدەغەی هاتووچۆی سەرانسەری نادرێت

عیراق 05:50 PM - 2020-06-29
.

.

لیژنەی باڵای تەندروستی و بێوەیی نیشتمانیی عیراق ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاریدا قەدەغەی هاتووچۆی سەرانسەریی لەسەرجەم شارەكانی عیراقدا لەرۆژانی داهاتوودا نەسەپێنرێت.

بەپێی سەرچاوەیەكی تایبەت، لیژنەی باڵای تەندروستی و بێوەیی نیشتمانیی عیراق ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاریدا لەڕۆژانی داهاتوودا قەدەغەی هاتووچۆی سەرانسەریی نەسەپێنرێت.

سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاند قەدەغەی هاتووچۆ تەنها لەسەعات 7 ی ئێوارەوە بۆ 6 بەیانی دەبێت.

پێشتر وەزارەتی تەندروستی عیراقی فیدڕاڵ پێشنیاری كردبوو كە بۆ ماوەی چوار هەفتە بۆ رێگریكردن لەتەشەسەندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆی سەرانسەریی رابگەیەنرێت.

بەڕێوەبەری تەندروستی گشتیی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق ریاز عەبدولئەمیر رایگەیاندبوو، هاوكات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوون بەكۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسەكە، هەروەها بەپێی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی پەتاكە لەلایەن لیژنەیەكی پسپۆڕەوە، هەموو لایەك رێككەوتن لەسەر پێویستی راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆی سەرانسەریی توند لەسەرجەم پارێزگاناندا بۆ ماوەیەك كە لە 30 رۆژ كەمتر نەبێت، چونكە رێكارەكانی رۆژانی رابردوو و هەروەها پشتبەستن بە هۆشیاری هاووڵاتی دەرئەنجامەكان هیوابەخش نەبوون.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند لە 24 سەعاتی رابردوودا لە سەرانسەری عیراقد 1749 كەسی تر تووشی ڤایرۆسەكە بوون و 83 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket