riklam

روونكردنەوەیەك لەنوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانەوە

کوردستان 04:54 PM - 2020-06-29
.

.

نوسینگەی د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی نوسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئاگاداركردنەوەی پەرلەمانتار سۆران عومەر روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت: سەرۆكی پەرلەمان جەخت لەسەر هەڵوێستی پێشووی دەكاتەوە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لابردنی پارێزبەندی سەر سۆران عومەرو ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیش كراوە بە مەبەستی بڵاوكردنەوەی لەڕۆژنامەی رەسمی وەقایعی كوردستان بۆ ئەوەی سیفەتی ئیلزامی وەربگرێت.

 

روونكردنەوەیەك لە نووسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانەوە

ئاماژە بەو دەنگۆیانەی لە هەندێ لە سایتەكان بڵاوبوەتەوە سەبارەت بەنوسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئاگادار كردنەوەی پەرلەمانتار (سۆران عومەر) لە بەردەم دادگای لێكۆڵینەوە، بە هەموو لایەك ڕادەگەیەنین كە:

١- بەڕێز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان جەخت لەسەر هەڵوێستی پێشووی دەكاتەوە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە (4) ی ساڵی 2020 كە بڕیارمان بە نووسراوی ژمارە (37 لە 14/6/2020) واژۆ كراوە، بۆ ئەم مەبەستەش بە نووسراوی ژمارە (4/3/1001 لە 25/6/2020) ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بە مەبەستی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی رەسمی وەقایعی كوردستان، بۆ ئەوەی سیفەتی ئیلزامی وەربگرێت بۆ جێ بەجێ كردن.

٢- ڕاستەوخۆ دوای بڵاوبوونەوەی بڕیارەكەمان لەڕۆژنامەی رەسمی وەقایعی كوردستان ئاڕاستەی هەردوو دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر و سلێمانی دەكەین بۆ جێبەجێكردنی.

٣- بابەتی ئاگاداركردنەوەی پەرلەمانتاری ناوبراوی سەرەوە لەلایەن دیوانی سەرۆكایەتی پەرلەمان بابەتێكی تەواو ئیداری و رێكارییە، پەیوەندی بەناوەڕۆكی بڕیارەكەی ئێمەوە نیە.

لە كۆتاییدا دەمانەوێت رای بگەیەنین كە دۆخی هەرێمی كوردستان لەڕووی مووچەو گوزەرانی هاوڵاتیان، ئابووری، تەندرووستی، ئەمنی و سیاسی بە جۆرێكە كە ئیتر كوردستانیان لە پەرلەمانی قبوڵ ناكەن، كە هەریەكە لەو بابەتانە نەكاتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی، بۆیە پێمان وایە بابەتی ناكۆكی و یەكلایی كردنەوەی سیفەتی ئیلزامی بڕیاری ژمارە (4) ی ساڵی 2020 و هەڵوەشاندنەوەكەی دەبێت بەڕێكاری یاسایی و ئیجرائی خۆیدا بڕوات و چیتر پەرلەمان و سەرۆكی پەرلەمان بەم بابەتەوە سەرقاڵ نەكرێت، لەبەر ئەوەی هەموان لە بەرامبەر بەرپرسیاریەتیەكی گرنگ داین و دەبێت ئەركی خۆمان جێ بەجێ بكەین.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket