riklam

ئاسایشی سلێمانی 3 باندی ساختەکاری دەستگیردەکات

کوردستان 04:08 PM - 2020-06-29
.

.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان سێ باندی ساختەکاری دەستگیردەکات کە لە ٩ تۆمەتبار پێکهاتوون.

لە راگەیەندراوێکی ئاسایشی سلێمانیدا کە کۆپیەکی بۆ PUKmedia نێردراوە، هاتوە، لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و نەهێشتنی هەموو جۆرە كارێكی ساختەكاری , هێزەكانمان  لە ڕۆژی 18/6/2020 لە شارۆچكەی پێنجوێن توانیان (3) باندی ساختەكاری دەستگیر بكەن  بە فەرمانی بەڕێز دادوەر بەپێی مادەی (281) لە یاسای سزادانی عێراقی ، بەناوەكانی 

1- تۆمەتبار ( ب ، ق , ص ) لەدایكبووی ساڵی 1984 سیدصادق .

2- تۆمەتبار ( ر ، ا , ع ) لەدایكبووی ساڵی 1984 پێنجوێن .

3- تۆمەتبار ( ر ، ج , ع ) لەدایكبووی ساڵی 1989 پێنجوێن .

4- تۆمەتبار ( ك ، ح , ر ) لەدایكبووی ساڵی 1982 پێنجوێن.

5- تۆمەتبار ( پ ، ع , ا ) لەدایكبووی ساڵی 1990 سیدصادق.

6- تۆمەتبار ( ا ، ع , ر ) لەدایكبووی ساڵی 1973 خورماڵ .

7- تۆمەتبار ( ن ، س , ف ) لەدایكبووی ساڵی 1984 پێنجوێن.

8- تۆمەتبار ( ش ، ع , ح ) لەدایكبووی ساڵی 1982 سلێمانی .

9- تۆمەتبار ( د ، ع , ع ) لەدایكبووی ساڵی 1981 سلێمانی .

سەرجەم تۆمەتباران بەڕەگەز كوردن و لەكاتی دەستگیر كردنیان دەستگیرا  بەسەر بڕی (299,200 $) لە جۆری دراوی ئەمەریكیە ، مەبەست لە هێنانی ئەم دراوە  تەزویرە  ساغ كردنەوەی بووە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان  وە زیان گەیاندن بە ئابوری ووڵات ،  بەڵام پێش ساغ كردنەوەی دراوە ساختەكە توانرا لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی یەوە دەستگیر بكرێن و ڕوبەڕوی یاسا كرانەوە .   

PUKmedia راگەیاندنی ئاسایشی سلێمانی                                                                                        

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket