riklam

زانكۆی گەرمیان بەشەناوخۆیەكانی بۆ تووشبوانی كۆرۆنا تەرخان دەكات

کوردستان 01:16 AM - 2020-06-26
.

.

زانكۆی گەرمیان لەدرێژەی هەماهەنگیەكانی لەگەڵ تەندروستی گەرمیان بۆ بەڕەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بینایەكی بەشەناوخۆییەكانی بۆ تووشبوانی كۆرۆنا تەرخان دەكات.

 شاخەوان عەبدوڵا  بەڕێوەبەری كاروباری خوێندكارانی زانكۆی گەرمیان  بۆ PUKmedia ڕایگەیاند: دوا بەداوی ئەوەی ئاگادار كراینەوە لە لایەن سەرۆكی زانكۆ بۆ ئەم ئەركە ئێمە ڕاستەوخۆ دەستمانكرد بە ئامادەكاری تەواو بەھاوكاری ئیدارەی گەرمیان، لەماوەی دوو ڕۆژ توانرا كۆمەڵێك كەموكورتی ھەبوو لە باڵەخانەی بەشەناوخۆییەكە كە پەیوەست بوو بە سیتەمی فێنكەرەوەی باڵەخانەكە چارەسەری بكرێت  و بە تەواوی بیخەینە خزمەتی تەندروستی گەرمیان.

وتیشی: زانكۆی گەرمیان ھەر لەسەرەتایی سەرھەڵدانی پەتایی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كوردستان ھەوڵەكانی خۆی چڕكردەوە بە ئەنجامدانی چەندین چالاكی زانستیی، وەكو وۆركشۆپ و سیمیناری تایبەت لەسەر پەتایی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنیەتی خۆپاراستن و بڵاوكردنەوەی پۆستەر و ڕێنمایی تەندروستی، دواتریش دروستكردنی تاقیگەیی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زانكۆی گەرمیان كە لە ئێستادا پشكنینی تێیدا ئەنجام دەدرێت توانی ئەگەر خزمەتێكی كەمیش بێت بە خەڵكی گەرمیانی بكات.

 

PUKmedia زمناكۆ یەحیایی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket