riklam

توشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌خورماتوو گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان 10:24 PM - 2020-06-14
.

.

ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له‌خورماتوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ دوو كه‌س و 21 كه‌سیش تائێستا تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون .

له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕزگار غازی یاریده‌ده‌ری كارگێڕی بنكه‌ی ته‌ندروستی ڕزگاری له‌ قه‌زای خورماتوو به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14-6-2020 ژنێكی ته‌مه‌ن 72 ساڵان كه‌له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێنرابوو دانیشتوی گوندی كۆكسی خورماتووه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.

وتیشی: ئه‌مه‌ دووه‌م كه‌سه‌ له‌قه‌زای خورماتوو كه‌ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیان له‌ده‌ستبدات و پێش دوو هه‌فته‌ ژنێكی تری هه‌مان گوند به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا كه‌له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرێت.

تائێستا له‌قه‌زای خورماتوو 21 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ 2 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 4 كه‌سیشیان چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 6 كه‌س له‌توشبوان كارمه‌ندی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ی خورماتوون و 11 كه‌سی دیكه‌شیان دانیشتوی گوندی كۆكسن و 4 كه‌سی تریش دانشتوی خورماتوون.


PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد / خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket