riklam

لە زانكۆی گەرمیان پشكنین بۆ هاووڵاتیان دەكرێت

کوردستان 12:09 PM - 2020-06-09
.

.

لە تاقیگەی زانكۆی گەرمیان رۆژانە پشكنین بۆ 50  هاووڵاتی ئەنجامدەدرێت و سەرۆكی زانكۆی گەرمیان-یش رایدەگەیەنێت، ئەگەر پێداویستییە تاقیگەییەكانمان بۆ دابینبكرێت پشكینی زیاتر ئەنجامدەدەین.

لەو بارەیەوە دكتۆر فەرهاد قادر سەرۆكی زانكۆی گەرمیان بە PUKmedia ی راگەیاند: رۆژی 21-4-2020 تاقیگەی زانكۆكەمان كرایەوە و رۆژانە پیشكنین بۆ 50 هاووڵاتی دەكەین و بە‌پی پێویستی تەندروستی هاوكاریان دەبین.

وتیشی: دواتر ئەنجامی پشكنینەكان رادەستی تەندروستی گەرمیان دەكەینەوە و ئەگەر پێداویستییە تاقیگەییەكانمان بۆ دابینبكرێت ئەتوانین پشكینی زیاتر ئەنجامبدەین.

PUKmedia زمناكۆ یەحیایی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket