riklam

خزمه‌تی زیاتری په‌نابه‌ران و كوردستانییان

ی.ن.ک‌‌ 01:01 PM - 2020-06-08
.

.

ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، 7-6-2020، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌یۆنان كۆبۆوه‌.

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه‌ به‌ئاماده‌بوونی ره‌وا حه‌مه‌ نوێنه‌ری ی.ن.ك له‌یۆنان و فه‌رمان لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ی.ن.ك، له‌یۆنان، به‌ساتێك بێده‌نگی رێزگرتن له‌روحی سه‌رۆك مام جه‌لال رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و هه‌موو شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاریی و هێنانه‌دی ئاشتی و دیموكراسیی و چه‌ساندنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ستیپێكرد.
ره‌وا له‌وته‌یه‌كیدا رووناكی خسته‌ سه‌ر كارو چالاكییه‌كانی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ له‌یۆنان و به‌گرنگییه‌وه‌ له‌و هه‌نگاوانه‌ی روانی كه‌ هه‌ڤاڵان به‌ئاراسته‌ی  تۆكمه‌كردنی ریزه‌كانی رێكخستن و تواناكانیان خستۆته‌گار.

 ستایشی ده‌ستپێشخه‌ری سه‌عدی پیره‌ی كرد كه‌ وه‌كو  پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی هه‌رده‌م په‌رۆش و خه‌مخۆری پته‌وكردنی بنه‌ماكانی ریزه‌كانی رێكخستن بووه‌و بۆ زیاتر تۆكمه‌كردنی ریزه‌كانی رێكخستن و یه‌كخستنی تواناكانی هه‌ڤاڵان چه‌ند تێبینییه‌كی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ ڕوو.

 خواست و ویستی هه‌ڤاڵانی ناوه‌ندی یۆنانی بۆ هاوكارییكردنی كوردستانییان دوپات كرده‌وه‌.

 سه‌عدی پیره‌ له‌وته‌یه‌كیدا پیرۆزبایی یادی ٤٥ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ی.ن.ك و ٤٤ ساڵه‌ی هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی له‌ هه‌ڤاڵان كردو، دواین گۆڕانكارییه‌كانی ناوخۆو عیراق و ناوچه‌كه‌و جیهانی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، جه‌ختی له‌پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی ی.ن.ك كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی هه‌ڤاڵانی  كرد كه‌له‌رابردوودا به‌له‌خۆبردووییه‌وه‌ كاریان بۆ پته‌وكردنی ریزه‌كانی رێكخستن كردووه‌ له‌هه‌موو بواره‌كاندا، داوای له‌هه‌ڤاڵانیش كرد خزمه‌تی زیاتری په‌نابه‌ران و كوردستانیان بكه‌ن و هاوكاریی و  رێنمایی یاساییان بكه‌ن.

لای خۆشیانه‌وه‌ كارگێڕان و لێپرسراوانی به‌شه‌كانی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌یۆنان هه‌ریه‌كه‌و له‌وته‌كانیاندا كاروچالاكیی و كێشه‌و گرفت و پرسیاره‌كانیان خسته‌ڕوو، به‌وه‌ڵامی سه‌عدی پیره‌  كۆتایی به‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ هات.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی هه‌رێم حاجی محه‌مه‌د هه‌رێم له‌ مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ رێكخرابوو.

PUKmedia راگه‌یاندنی ناوه‌ندی ده‌روه‌ی یه‌كێتی/ یۆنان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket