riklam

كەشناسی: پلەی گەرما بۆ ژێر 10 پلە دادەبەزێت

کوردستان 09:57 PM - 2020-05-25
.

.

كەشناسی هەرێم رایگەیاند: پلەكانی گەرما نزیكەی 11 تا 12 پلە نزمبوەتەوەو سبەینێش لەهەندێ ناوچەی شاخاوی لە ژێر 10 پلە دەبێت و سەنتەری پارێزگاكانیش لە 15 پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: دوای هاتنی بارستە هەوایەكی فێنك بۆ سەر ناوچەكەمان كەوا پلەكانی گەرما بە نزیكەی 11 تا 12 پلە نزمكردەوە بۆ سبەی بەیانی پێشبینی دەكەین نزمترین پلەكانی گەرما لە هەندێ ناوچەی شاخاوی لە ژێر 10 پلەی سیلیزی بێت.

رونیشیكردوەتەوە: سەنتەری پارێزگاكانیش لە 15 پلە نزیك دەبێتەوەو كاریگەری ئەو بارستە هەوا فێنكەش سبەی كۆتایی دێت و رۆژی چوارشەممە پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكاتەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket