riklam

هەشت تووشبووی کۆرۆنا لەکەرکوک چاکبوونەوە

کوردستان 11:56 PM - 2020-05-23
.

.

 بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی كەركوك، لەراگەیەنراوێكدا، چاكبوونەوەی هەشت تووشبوی كۆرۆنای راگەیاند.

لەراگەیەنراوەكەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی كەركوكدا هاتووە:" ئەمڕۆ هەشت تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای كەركوك چاكبوونەتەوە".

رونیشكراوەتەوە:" هاوكات تەنها سێ تووشبوو لەنەخۆشخانە ماوەتەوەو لەژێرچاودێری تەندروستیدان".

ئاماژە بەوەشدراوە:"  لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە  تاكو ئێستا لەكۆی 72 تووشبوو 67 یان چاكبوونەتەوەو دووانیان گیانیان لەدەستداوە".

 

PUKmedia راگەیەنراو-  داڕشتنەوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket