riklam

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی دهۆك دوو رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیرده‌كه‌ن

کوردستان 06:11 PM - 2020-05-23
.

.

له‌خۆپیشانده‌كه‌ی دهۆكدا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ په‌یامنێری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان و وێنه‌گری ده‌زگای میدیایی بادینان ده‌ستگیركران.

له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی دهۆكه‌وه‌ له‌كاتی رۆماڵكردنی گردبوونه‌وه‌ی مامۆستایان بو ئازادكردنی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری، كاروان سادق په‌یامنێری كه‌لی گه‌لی كوردستان و ریدیر محه‌مه‌د وێنه‌كری ده‌زگای میدیایی بادینان ده‌ستگیركران و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ل و په‌لی روژنامه‌وانیاندا گیرا، پاشان دوای سه‌عاتێك ئازادكران.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23-5-2020 ژماره‌یه‌ك مامۆستاو چالاكوانی مه‌ده‌نی دهۆك بۆ ئازادكردنی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری كه‌ به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كه‌ی پێشووی ئه‌و شاره‌ ده‌ستگیركرابوو، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو له‌خۆپیشاندانه‌كه‌شدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژنامه‌نوسێك رۆماڵی پیشه‌ییانه‌ی رووداوه‌كه‌یان ده‌كرد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی دهۆكه‌وه‌ ده‌ستگیر كران و پاش سه‌عاتێك ئازادكران.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket