riklam

به‌شێك له‌مامۆستایانی هه‌ڵه‌بجه‌ بایكۆتی تاقیكردنه‌وه‌كانیان راگه‌یاند

کوردستان 05:01 PM - 2020-05-23
.

.

به‌شێك له‌مامۆستایانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، بایكۆتی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌یانكرد.

به‌شێك له‌مامۆستایانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، بایكۆتی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌یان كردو رایگه‌یاند به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ناكه‌ين.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23-5-2020 له‌باخی گشتی هه‌ڵه‌بجه‌، مامۆستایانی 17 خوێندنگه‌ی‌ شاره‌كه‌، گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو له‌به‌یاننامه‌یه‌كیشدا، بایكۆتی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌یان راگه‌یاند.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د حسێن به‌یاننامه‌كه‌و داواكاری مامۆستایانی خوێنده‌وه‌و وتی: پێدانی مووچه‌یه‌ك پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان، جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت خۆی به‌پێدانی مووچه‌ به‌سی ڕۆژ جارێك، له‌ئه‌گه‌ر دواكه‌وتنی مووچه‌، دووباره‌ هه‌ڵوێستی دیكه‌مان ده‌بێت، هه‌روه‌ها ڕه‌تكردنه‌وی هه‌رجۆره‌ ده‌ستكارییكردنێكی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان و بڕیاردان به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌كه‌شیاندا ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕوو، پاراستنی شكۆی مامۆستایان به‌ئه‌ركی حكومه‌ت ده‌زانین، ئیدانه‌ی هه‌رجۆره‌ ده‌ستدرێژییه‌ك بۆسه‌ر مامۆستایان ده‌كه‌ین و داوای ئازادكردنی هاوپیشه‌كانمان له‌دهۆك ده‌كه‌ین.

ئه‌و مامۆستایانه‌ ته‌ئه‌كید له‌وه‌شده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ئه‌گه‌ری وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌یان هه‌ڵۆێستی دیكه‌یان ده‌بێت به‌خۆپیشاندان و فشاری مه‌ده‌نی زیاتر.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket