riklam

هه‌ولێر.. كه‌سێك چاكبوه‌وه‌و حاڵه‌تێكی نوێی كۆرۆناش تۆماركرا

کوردستان 04:38 PM - 2020-05-23
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ 1 نه‌خۆشی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبووه‌وه‌ و باری ته‌ندروستی ته‌واو جێگیر بوه‌ته‌وه‌و پشكنینی تایبه‌تی یه‌كیان له‌دوای یه‌كی بۆ كرایه‌وه‌ كه‌ نێگه‌تیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌،  كۆی گشتی چاكبووه‌كان له‌ هه‌ولێر گه‌یشته‌ 211 كه‌س.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، یه‌ك تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ پارێزگای ھه‌ولێر ده‌ستنیشانكرا، پزیشكێكی شاری هه‌ولێر پیاو ته‌مه‌ن 38 ساڵانه‌و  قوتابی خوێندنی باڵا (بورد- دكتورا) یه‌ بۆ پسپۆڕی هه‌ناو له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری به‌غدا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی و وه‌رگرتنی نمونه‌ی پشكنینی تاقیگه‌ ده‌ره‌نجام پۆزه‌تیف ده‌رچوو.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket