riklam

توركیا سنوری دهۆك بۆردومان دەكات

کوردستان 01:47 PM - 2020-05-23
.

.

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی نزیك گوندی ھیزانكەی كریستیان نشینیان لە سنوری ناحیەی چەمانكی سەر بەقەزای ئامێدی كرد.

بەپێی زانیاریییەكان، سەعات 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 23ی ئایاری 2020 فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەچڕی بۆردومانی بارەگاكانی پەكەكەیان لە نزیك گوندی ھیزانكەی كریستیان نشین لە سنوری ناحیەی چەمانكی سەر بەقەزای ئامێدی كرد

بارەگاكانی پەكەكە بۆردومان كراون و ئەمش وایكردووە ترس و دڵەڕاوكێی زۆر لای ھاووڵاتییان دروست بێت.

لەماوەی ساڵێكدا ئەمە جاری سێیەمە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بنكەو بارەگاكانی پەكەكە لە نزیك ئەو گوندە بۆردومان دەكەن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket