riklam

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری مانگی رەمەزان بڵاودەكاتەوە

کوردستان 12:53 PM - 2020-05-23
.

.

 لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر خواردەمەنی و مەوادی جوانكاری و پاككەرەوەدا دەگرن و لەناوی دەبەن.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لیژنەكانی قائیمقامیەت بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستیان بەسەر زیاتر لە (141) تۆن خواردەمەنی و مەوادی جوانكاری و پاككەرەوەدا گرتوه.

وتیشی: بەهۆی خراپی و نەشاوی بۆ خواردن یان بەكارهێنانی لە ماوەی (24-4 بۆ 23-5) لیژنەكان دەستیان بەسەر (شیرەمەنی، سەوزەو میوە، مەوادی پاككەرەوە، چەرەسات ، شیرینی و خواردەمەنی لەقتونراو، دەرمانی زیادو كەمكردنی كێش)دا گرتوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن كەسانی شارەزا لە ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناو براون‌.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket