riklam

5 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لەسلێمانی تۆمار کران

کوردستان 09:28 PM - 2020-05-21
.

.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری توشبوون بەكۆرۆنای لەهەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، كە پێنج هاووڵاتی لەسلێمانی تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

 

دەقی راگەیەنراو:

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، سێ ئافرەتی تەمەن 69 و 46 و 38 ساڵ و پیاوێكی تەمەن 44 ساڵ و کوڕێکی گەنجی 18. سێ لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و دەستنیشانکران، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

 

وەزارەتی تەندروستی

٢١  ئایار ٢٠٢٠

 

PUKmedia راگەیەنراو

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket