riklam

حه‌وت كه‌س له‌هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون

کوردستان 12:22 PM - 2020-05-20
.

.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه‌ له‌شاری هه‌ولێر حه‌وت كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون كه‌ چواریان له‌ ڕه‌گه‌زی نێرن و سيانیان له‌ ڕه‌گه‌زی مێن.


ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌

ده‌ره‌نجامی نوێ ...
 
له‌ به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، حه‌فت تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ پارێزگای ھه‌ولێر ده‌ستنیشانكران، ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و دوو كچی ته‌مه‌ن (١٥) و (٩) ساڵان كه‌ ھه‌رسێكیان خانه‌واده‌ی تووشبووه‌كه‌ی دوێنێن و دانیشتووی گه‌ره‌كی قه‌ته‌وی شاری ھه‌ولێرن ، چوار پیاوی دیكه‌ ته‌مه‌نیان (٥٣) و (٤٢) و (٤٢) و (٢٩) ساڵن ھاوپیشه‌ و به‌ركه‌وته‌ی تووشبووه‌كه‌ی دوێنێی شاری ھاولێرن، دانیشتووی گه‌ره‌كی سه‌یداوه‌، كۆمه‌ڵگای شاویس و بنه‌سڵاوه‌ و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket