riklam

ئەو….ئێستا

بابەتی گۆڕاو 11:55 AM - 2020-05-20
.

.

ئەو….ئێستا


* ئەو خانووەی کە کاتی خۆی بە مەعاشی مامۆستایی دروستت کرد ئێستا بە مووچەی موشیرفی ناتوانی بۆیاخی بکەیتەوە.

* ئەو جیڤارایەی کە خەڵکی فێر ئەکرد جامانەی سوور بسووتێنن ئێستا لە ھەولێر چوار شوققەی داوەتە دەم یەک.

* ئەو برادەرەی کە جاران سمێڵی وەکو سمێڵی ستالین ھێشتبووەوە ئێستا لە ناوەڕاستی جادەدا تەراویح دەکات.

* ئەو کارەبایەی کە ئەدیسۆنی کرد بە قارەمان ئێستا حەیا و نامووسی حکومەتی بردووە.

* ئەو گۆرانیانەی کە ماملێ شیعرەکانی لەدەفتەرێکدا نووسیبووەوە ئێستا کورد نییە لەبەری نەبێ.

* ئەو مەسئولەی کە دوو حەفتەش دوای راپەڕین نەیوێرا ئامدیو بێتەوە ئێستا گونی گوندار دەرئەھێنێ.

* ئەو پارەیەی کە پێشینان دەیانگوت بیدە بەکرێ ئێستا بەشی دوو کیلۆ ترێ ناکات.

* ئەو رژێمە گەماڵ باوکەی کە جاران ئیمپریالیزمی ناوبوو ئێستا پێی ئەڵێن کۆمەڵی دەولی.

* ئەو كاكەیەی کە وەعدی دا خوشک و مریشکی بێکاریی وانێک بکات، دەرکەوت کۆڵەپشتەکەی ھیچی تیا نییە.

* ئەو حەشیشەیەی کە وەختی خۆی حکومەت زەلامی لەسەر دووگرامی ئیعدام ئەکرد ئەڵێن ئێستا لە مەکتەبەکاندا کڵاشە ئەکا.

* ئەو کوڕی باشەی کە پێش راپەڕین باوکمی دا بە گرت ئێستا براکەم تەعین ناکات ئەڵێ بڕۆ پشتگیری بێنە.

*ئەو کۆڵمەی کە لەدوورەوە ھەزار وەفایی و گۆرانی حەیران ئەکرد ئێستا سلیکۆنێکی رووتە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket