riklam

هەولێر.. پەیژەیەك رووداوی هاتوچۆ دروستدەكات

کوردستان 09:26 AM - 2020-05-19
.

.

لە هەولێر كەوتنە خوارەوەی پەیژەیەك  كەبەشێوەیەكی هەڵە و بێ بەستنەوە لەسەر ئۆتۆمبێلێك دانرابوو، رووداوێكی هاتوچۆی لێكەوتەوە و بەهۆیەوە چەندین ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەوت.

فازل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: سەعات11ی شەوی رابردوو 18-5-2020، لەسەرشەقامی 60مەتری لەناو نەفەقی ئیسكان پەیژەیەك لەپیكابێك كەوتە خوارەوە و بەهۆی وەستانی شۆفێرەكە بۆ هەڵگرتنەوەی پەیژەكە، تاكسییەك بەخێرایی خۆی بە پیكابەكەدا كێشا و لەئەنجامدا سوڕا و كەوتە سەر رێرەوی پیكابێكی دیكە و ئەویش خۆی پێداكێشا.

راشیگەیاند: لەئەنجامی ئەوپێكدادانە یەك لەدوای یەكە 3 كەس برینداربوون و زیانێكی زۆری مادیشی لێ كەوتەوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر راشیگەیاند: دوای لێكۆلینەوە پیكاب سكۆداكە كەپەیژەكەی لەسەربووە  بەلایەنی خەتابار دانراوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket