riklam

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌

کوردستان 05:51 PM - 2020-05-12
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كه‌ ئه‌مڕۆ 12-5-2020، كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ تێدا هاتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ به‌ نیازن له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ 17-5-5-2020، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی مامه‌ڵه‌ی تۆماری یه‌كه‌م جار (تسجیل اول مره‌) و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری، پێویسته‌ پێشوه‌خته‌ له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی هاتووچۆی سلێمانییه‌وه‌ به‌شی (تۆماری ئه‌لیكترۆنی بۆكاتی سه‌ردانیكردن) داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن و چاوه‌ڕێ بكه‌ن تا كاتی سه‌ردانیكردنه‌كه‌یان بۆ دیاری ده‌كرێت و له‌ هه‌مان به‌شی ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا ده‌توانن ناوه‌كانیان و كاتی سه‌ردانه‌كه‌یان ببینن.. (له‌كاتی ئێستادا ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ به‌رده‌سته‌, كلیك بكه‌ بۆ خۆ تۆماركردن).

راشیگه‌یاندووه‌، پێویسته‌ هاووڵاتییان ئاگاداربن به‌ بێ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆرمه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی هاتووچۆی سلێمانی ناتوانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بكه‌ن و مامه‌ڵه‌كانیان لێ وه‌رناگیرێت.

ئاگاداری هاووڵاتییان ده‌كاته‌وه‌، له‌كاتی ئێستادا ئه‌م ڕێنماییه‌ ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ی تۆماری یه‌كه‌مجار و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێریان هه‌یه‌ و سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كانی تر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌كه‌ن تا ده‌رچوونی ڕێنمایی نوێ.

PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی

4545454545.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket