riklam

وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی درێژكردەوە

کوردستان 11:41 PM - 2020-05-10
.

.

لەنوسراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی‌ هەرێمی‌ كوردستان بڕیاریدا كە قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین لە 11 مانگ بۆ 18/5/2020 درێژبكرێتەوە.

وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ هەرێمی‌ كوردستان  لەنوسراوەكەدا  ژمارەیەك بڕیاری‌ نوێی‌ بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ دەركرد و بڕیاریدا قەدەغەی‌ هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاكانی‌ هەولێر، سلێمانی‌، دهۆك، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی‌ ڕاپەڕین و گەرمیان لە 11/5/2020 تا 18/5/2020 بەردەوام بێت.

لەبڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، كە قەدەغەی‌ هاتووچۆ لەنێوان هەرێم و پارێزگاكانی‌ عیراق بەردەوام دەبێت و ئەو هاووڵاتیانەی‌ دانیشتووی‌ هەرێمن و لە پارێزگاكانی‌ عیراق گیریان خواردووە، ڕێگایان پێدەدرێت بگەڕێنەوە بەمەرجێك پشكنینی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنایان بۆ بكرێت و تا دەرچوونی‌ ئەنجامەكەی‌ كەرەنتین بكرێن.

 

PUKmedia نوسراو

 

111.png

222.png

333.png

444.png

555.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket